ڤیدیۆ.. ئەحمەد فەیشاوی بەخێرایی دۆخە خراپەكەی هاوسەرەكەی دەكەوێت

sharpress.net

3884 جار خوێندراوه‌ته‌وه

26/11/2018‌

شارپرێس:
بەكارهێنەرانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان ڤیدیۆیەكی هونەرمەندی میسری ئەحمەد فەیشاوی‌و هاوسەرەكەی نەدی كامیل بڵاوكردەوە، كە لەڤیستیڤاڵی سینەمایی قاهیرە دەركەوتن.

لەگرتە ڤیدیۆییەكە دەردەكەوێت، دوای ئەوەی نەدی دەكەوێتە دۆخێكی خراپەوە لەبەردەم میدیاكان، ئەو هونەرمەندە فریای دەكەوێت‌و لەو دۆخە رزگاری دەكات.

هەر لەگرتە ڤیدیۆییەكە دەردەكەوێت هاوسەرەكەی فەیشاوی بەهۆی درێژی عەزییەكەی بەشێكی دەكەوێتە ژێر پێڵاوەكانی‌و دەكەوێتە دۆخێكی خراپەوە (لێرە كلیك بكە بۆ بینینی ڤیدیۆكە).

لەو كاتەی عەزییەكە دەكەوێتە ژێر پێی نەدی ، ئەحمەد خۆی دەنووشتێنێـەوەو عەزییەكە لەژێر پێلاوەكانی هاوسەرەكەی دەردەهێنێت.

هـ ـ ح







ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved