شارپرێس:
هه‌ناسه‌هه‌ڵكێشان كرده‌ییه‌كى ویسته‌كییه (ارادی)، له‌و كرده‌یه‌دا زۆرینه‌ى بوونه‌وه‌ره زیندووه‌كان ئۆكسجین هه‌ڵده‌مژن بۆ دروستكردنى ووزه بۆ هه‌موو خانه‌كانى له‌ش، هه‌ناسه‌دانی قوڵیش چه‌ند سودێكی ته‌ندروستی گه‌وره‌ی هه‌یه.
به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه‌یه‌ك، هه‌ناسه‌هه‌ڵكێشانى قوڵ ده‌توانى ئاراممان بكاته‌وه، له دێرزه‌مانیشه‌وه دایكان ئامۆژگاریى منداڵه‌كانیان كردووه به هه‌ناسه‌دانى قوڵ به‌ره‌نگارى دڵه‌ڕاوكێ ببنه‌وه.
زانایانیش له زانكۆى ئۆكسفۆرد ئه‌وه‌یان ئاشكراكردووه، كه هه‌ناسه‌دانى قوڵ زۆر ئارامبه‌خشه ، ئه‌مه‌شیان له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێكى بچوكى خانه ده‌مارییه‌كان له قوڵایى مێشكى مشكه‌كاندا تاقیكرده‌ووه.
چۆن هه‌ناسه‌دانى قوڵ كار ده‌كاته‌سه‌ر هێمنى و ئارامى؟
زانایان ڕێڕه‌وى ده‌ماریان له مێشكى مشكه‌كاندا دۆزییه‌وه كه جڵه‌وى ئه‌و كرده‌یه‌ى به‌ده‌سته‌وه‌یه، ئه‌وان تاقیكردنه‌وه‌یان له‌سه‌ر مشكه‌كان كرد و بازنه‌ى ده‌ماره‌خانه‌كانى ئه‌و گیاندارانه‌یان ده‌ستنیشانكرد كه له كۆمه‌ڵه‌یه‌كى بچوكى 350 ده‌ماره‌خانه پێكدێت له نێو ملیۆنه‌ها خانه‌ى مێشكى مشكه‌كاندا، ئه‌و كۆمه‌ڵه ده‌ماره‌خانه‌یه په‌یوه‌ندى له نێوان هه‌ناسه‌دان و چالاكى مێشك ڕێكده‌خات و كاریگه‌ریشه بۆسه‌ر هێمنى و ئارامى.
كاتێك زاناكان ئه‌و خانانه‌یان لابردن بینینان هێشتا مشكه‌كان به شێوه‌یه‌كى سرووشتى هه‌ناسه ده‌ده‌ن، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كى سه‌رنجڕاكیش هێمن و ئارامن، زانایان بۆیان ده‌ركه‌وت كه هه‌ناسه‌دانى قوڵ یارمه‌تیده‌ره بۆ وه‌ستاندنى كارى ئه‌و خانانه و ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆى ئارامى و پشوودان ، توێژه‌ران ده‌شڵێن ئه‌و دۆزینه‌وه‌یه له‌وانه‌یه ڕۆژێك له ڕۆژان ببێته هۆى چاره‌سه‌ر بۆ یارمه‌تیدانى ئه‌و كه‌سانه‌ى به‌ده‌ست دڵه‌ڕاوكێ و و فشار و نۆبه‌ى تۆقاندن ده‌ناڵێنن ، ئه‌مه‌شیان له له 30 ئازار له گۆڤارێكى زانستى بڵاوكرده‌ووه.
تیمێك به سه‌رپه‌رشتى دكتۆر مارك كراسنۆ مامۆستاى كیمیایى زیندوو له كۆلێژى پزیشكى له ستانفۆرد له ویلایه‌تى كالیفۆڕنیا ، هه‌ستان به پشكنینى ئه‌و ناوچه سه‌ره‌كییه‌ى جڵه‌وى ڕیتمى هه‌ناسه‌دانى به‌ده‌سته‌وه‌یه كه پێى ده‌گوترێت (بوتزنجه‌ر) كه له به‌شى سه‌ره‌تاى قه‌دى مێشكدایه.
زانایان كۆمه‌ڵه ده‌ماره خانه‌یه‌كى به‌شه‌كییان (جزئی) بینى ( واته بوتزنجه‌ر كه به‌رپرسى هه‌ناسه‌دان) هێما بۆ ناوچه‌ى (بونس) ده‌گوازێته‌وه كه به‌رپرسه له هه‌سته‌كانى به‌ئاگایى و گرنگیپێدان و ماندووبوون، مارك بۆشى ده‌ركه‌وت كه هه‌ناسه‌دانى قوڵ وا له ناوچه‌ى (بوتزنجه‌ر) ده‌كات هێما بنێرێت بۆ ناوچه‌ى (بونس) و وا له كه‌سه‌كه بكات هه‌ست به پشوودان و ئارامى بكات.
هه‌ناسه‌دانى قوڵ یارمه‌تى ئارامبوونه‌وه ده‌دات
كۆئه‌ندامى ده‌مارى ناوویسته‌كى (اللارادی) پێكدێت له دۆستانه كۆئه‌ندامه ده‌مار ، و ده‌زگاى سبتماوى ده‌مار و ده‌زگاى ده‌مارى ڕێخۆڵه‌یى ، ده‌زگاى ده‌ماره‌خانه‌ى دۆستانه و سبتماوى چۆنیه‌تى مامه‌ڵه‌كردنى جه‌سته له‌گه‌ڵ ماندووبوون و دڵه‌ڕاوكێدا دروست ده‌كات، كاتێكیش له دۆخى ماندووبوون و شه‌كه‌تیدا بێت ، ئه‌و كات ده‌زگاى ده‌ماره‌خانه‌ى دۆساتانه هانده‌درێت و چالاك ده‌كرێت ، ئه‌مه‌ش له‌ڕێگه‌ى هۆڕمۆنى لیمفه‌كانه‌وه كه پاڵپێوه‌نانى خوێن و تێكڕاى لێدانى دڵ زیاد ده‌كات.
به‌ڵام ده‌زگاى ده‌مارى سبتماوى كار له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ى ده‌ردانى ئه‌و هۆڕمۆنانه ده‌كات بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى فشارى خوێن و تێكڕایى لێدانى دڵ كه ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆى پشوودان و ئارامى ، هه‌ناسه‌دانى قوڵیش یارمه‌تیده‌ر و هانده‌رى ده‌زگاى ده‌مارى سبتماوییه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى ده‌ردانى هۆڕمۆنه لیمفاوییه‌كان ، به‌مه‌ش فشارى خوێن و تێكڕاى لێدانى دڵ كه‌مده‌بێته‌وه و له‌مه‌شه‌وه ئارامى و پشوودان دێته‌ئاراوه.
زانایان ئه‌وه‌شیان بۆ ده‌ركه‌وت كه شێوازى هه‌ناسه‌دانه‌كه ئه‌و په‌یامه ده‌مارییه‌كان ده‌گۆڕێت كه بۆ مێشك ده‌نێردرێن ، چونكه هه‌ناسه‌دان به‌شێوه‌یه‌كى ڕاسته‌وحۆ كار له مێشك ده‌كات ، دكتۆر (مارك كراسنۆ) ئه‌وه‌ش ڕوون ده‌كاته‌وه كه جۆرى هه‌ناسه‌دانى تایبه‌ت به خۆت ده‌توانى ئه‌و مادده كیمیاییانه دیارى بكات كه ده‌نێردرین بۆ مێشك ، به‌شێوه‌یه‌ك كه هه‌ناسه‌دانى قوڵ وا له مێشكمان ده‌كات بچێته دۆخێكى ئارامییه‌وه ، (یۆگا) و تێڕامان و شتى دیكه‌ش هه‌ر هه‌مان چالاكى هۆشه‌كى ئه‌نجام ده‌ده‌ن و یارمه‌تیده‌رن بۆ هێمنبوونه‌وه و ئارامى.
ڕ . ج