شارپرێس:
ڕۆژنامه‌یه‌كی ئیسپانی ده‌ڵێ، ئیسكۆی یاریزانی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌دریدی ئیسپانی، بوه‌ته قوربانیی ڕۆیشتنی لوپێتچی ڕاهێنه‌ری پێشووی ڕیاڵ مه‌درید له‌و یانه‌یه.
ڕۆژنامه‌ی ماركا بڵاویكرده‌وه، ئیسكۆ یه‌كێكه له‌و یاریزانانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید، كه به‌هۆی ڕۆیشتنی لوپێتچی ڕاهێنه‌ری پێشووی ئه‌و یانه‌یه‌وه، زیانێكی زۆری كردووه.
ڕۆژنامه‌كه ده‌شڵێ، دوای ئه‌وه‌ی سۆلاری بوه به ڕاهێنه‌ری ڕیاڵ مه‌درید، له‌پێن یاریی ڕابردووی ئه‌و یانه‌یه‌دا ئیسكۆ لهپێهاتهی سه‌ره‌كیدا نه‌بیندراوه.
هه‌رچه‌نده ئیسكۆ دووچاری نه‌خۆشیی بوه، به‌ڵام ڕۆژنامه‌كه پێی وایه ئه‌وه پاساو نیه بۆ به‌شداریپێنه‌كردنی ئیسكۆ له‌یارییه‌كانی یانه‌كه‌یدا.
ر ج