پیكێی سزادرا

sharpress.net

176 جار خوێندراوه‌ته‌وه

26/11/2018‌

شارپرێس:
جێرارد پیكێی، بەرگریكاری هەڵبژاردەی ئیسپانیا و یانەی بەرشەلۆنە سزای غەرامەكردنی ماددی بەسەردا سەپێندرا، دوای ئەوەی ئۆتۆمبێلی بە نایاسایی لێخوڕیبوو لەلایەن پۆلیسی هاتوچۆوە دەستگیركرا.

میدیاكانی ئیسپانیا بڵاویانكردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە فەرمانگەی لێكۆڵینەوەی ئیسپانیا سزای بڕی 48 هەزار یۆرۆی بەسەر جێرارد پیكێی، بەرگریكاری هەڵبژاردەی ئیسپانیا و یانەی بەرشەلۆنەدا سەپاندووە، ئەوەش دوای ئەوەی پێشێلی یاساكانی هاتووچۆی كردووە.

دوای دەرچوونی ئەو بڕیارە دۆسیەكەی جێرارد پیكێی، بەرگریكاری هەڵبژاردەی ئیسپانیا و یانەی بەرشەلۆنە لە دادگا داخرا.
ه.م






ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved