شەپۆلێكی بەفربارین ئەرزەڕۆمی سپی كرد

sharpress.net

بەفربارین لە ئەرزەرۆم فۆتۆ: ئەنادۆڵ

364 جار خوێندراوه‌ته‌وه

26/11/2018‌

شارپرێس:
شەپۆلێكی بەفر بارین ئەرزەڕۆمی توركیای گرتەوە و شارەكە بەرگی سپیی پۆشی.

سەرماوسۆڵی ئەرزەڕۆم لەگەڵ خۆیدا بەفری هێنا و ناوشار و بەرزاییەكانی دەورووبەری و چیای پالان دۆكەن بەتەواوی سپی بوو كە ناوەندەكانی خلیسكێنەی سەربەفر لەخۆدەگرێت.

بە هۆی كاریگەرییەكانی بەفرەوە شۆفێرانی ناوچەكە دووچاری سەختی بوونەوە، تیمەكانی شارەوانی لە پێناو ئەوەی رێگاكان دانەخرێن، رێگاكانیان پاككردەوە.

شارەكە تارای سپیی پۆشیوە و دیمەنێكی زستانەی سەرنجڕاكێشی هەیە.
ه.م







ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved