دەسەڵاتەكانی شاژنی بەریتانیا "ئەلێزابێس"ی دووەم لە وڵاتی كەنەدا

جیهان

26/11/2018‌ 7449 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: حلمی رەسول رەزا
وڵاتی كەنەدا یەكێك بووە لە داگیرگە كۆنەكانی بریتانی، و ئێستاش شاژنی بریتانیا "ئەلیزابێس"ی دووەم سەرۆكی ئەو وڵاتەیە. تا چەند  ئەم بابەتە كاریگەری لەسەر هاوڵاتی كەنەدی و ژیانیان هەیە، ئەو دەسەلاتانە چین تاكو ئێستاش شاژن لە كەنەدا پیادەی دەكات.

بە گوێرەی راپۆرتێكی پێگەی ئەلیكترۆنی "Mentalfloss"، شاژنی بەریتانیا تاكو ئێستاش چەندین رۆل و دەسەڵاتی گرنگی لە وڵاتی كەنەدا هەیە. لەوانە :

سەرۆكایەتی وڵات

شاژن ئەلیزابێس بە بەرپرسی دیموكراتیەتی پەرلەمانی و سیستەمی پاشایەتی دەستوری دادەنرێت لە كەنەدا، ئەمەش تەنها لایەنی هونەری دەگرێتەوە، و دەوڵەتی كەنەداش شێوەیەكە لە شێوەكانی دەسەڵاتی پاشایەتی و شاژنی ناوبراو مومارەسەی دەكات.

سوێندخواردن بە ئینتیمابوون بۆ شاژن

سەرجەم وەزیرەكانی دەولەتی كەنەداو سەربازەكان و بەرپرسەكان و ئەفسەرانی پۆلیس سوێند دەخۆن بەوەی ئینتیمایان هەبێت بۆ شاژن. و هەركەسێكیش رەگەزنامەی كەنەدی وەربگرێت، داوای لێدەكرێت سوێند بخوات كە ئینتیمای بۆ شاژن هەبێت و سەرجەم پاشپۆرتەكانی ئەو وڵاتە بەناوی ئەوەوە دەردەچن.

دامەزراندنی دادوەری گشتی 

دەسەڵاتێكی تری شاژن دامەزراندنی دادوەری گشتی و جێگرەكەیەتی لە 10 هەرێمی وڵاتی كەنەدا، دیارە بریارەكەی شاژن بە رێككەوتنە لەگەڵ دادوەری گشتی لەسەر راسپاردەی سەرۆك وەزیرانی كەنەدا. هەرچی دادوەری گشتی و جێگرەكەیەتی نوێنەرایەتی شاژن دەكەن لە كەنەدا لە میانی ئەو خەڵاتە رێزڵێنانەی وەری دەگرن لە ژێر ناوی شاژندا.

بێ لایەنی

هەرچی پەیوەندی بە لایەنی سیاسیەوە هەیە؛ شاژن پەیوەستە بە بێلایەنیەكی تەواو لە ژیانی سیاسیدا بەوەی رەمزی دەوڵەتی كەنەدایە، بۆیە بەهیچ شێوەیەك شاژن دەست وەرناداتە كاروباری سیاسی و حزبی ئەو وڵاتە.

پالپشتی دامەزراوە نێودەوڵەتیەكان

لە كارە گرنگە سپێردراوەكان بە شاژن بەرێوەبردنی هەندێ دامەزراوەی خێرخوازی كەنەدیە لە نمونەی كۆمەلەی كەنەدی مرۆیی و كۆمەلەی شێرپەنجە و خاچی سور، و لە ماوەی شەست ساڵدا زیاترین سەردانەكانی شاژن بۆ كەنەدا بوە؛ لەوەتەی بۆتە شاژنی بریتانیا.

خێزانی شاهانە پەیوەستن بە كەلتورو ئاهەنگە كەنەدیەكان

شاژن بەشداری دەكات لە ژمارەیەكی زۆر لە ئاهەنگەكان و پەیوەستە بە كەلتورەكان، ئەمە جگە لە گەشتەكردنی زۆری شاهانە بۆ ژمارەیەك لە هەرێم و ناوچەكانی ئەو وڵاتە. لە هەمان كاتدا گرنگی زۆر دەدات بە ئامادەبون لە بۆنە گرنگەكان و بەشداری دەكات لە ئاهەنگی ساڵانە، هەرچی بۆنە لاوەكیەكانی ترە ئەندامانی خێزانی شاهانە لە جیاتی شاژن ئامادە دەبن.

رۆڵێكی رەمزی لە سوپادا

شاژن پلەیەكی فەخری سەربازی " عقید" ی لە سوپای كەنەدی وەرگرتوە، هەروەها عەقیدە لە تیپی سەربازی لە نمونەی تیپی پاسەوانی كەنەدی و تیپی پاشا، و ئەم رۆڵە رەمزیانە دەبینێ، هەرچی رۆڵی راستەقینەیە بۆ ئەم بابەتە؛ ئەوا لە دەسەڵاتی دادوەری گشتیدایە.

گرنگی ئیمزا و مۆرەكانی شاژن

ئیمزاو مۆری شاژن شتێكی گرنگە لە گوتارەكاندا لە پاڵ مۆری پاشایەتی كەنەدی، هەروەها هەندێ‌ لە نوسراوەكانی تایبەت بە دامەزراندنی دادوەری گشتی پێویستی بە ئیمزای تایبەت و مۆری شاژنە، سەرەرای ئەوەی دەبێ مۆرو ئیمزاكەی لەسەر كورسیە نوێیەكانی ئەنجومەنی پیران بدرێت.

توانای بەخشینی پارێز بەندی هەیە

شاژنی بریتانیا دەتوانێت پارێزبەندی بدات بە مولحەقاتی دادوەری و لێخۆش بوون دەربكات بۆ سەرجەم تاوانەكان بەتایبەتی بە تاجی پاشایەتی؛ ئەمەش لەكاتی یاخود لە دوای یان لەپێش دەرچوونی حوكمەكە، هەروەها دادوەری گشتی هەمان دەسەڵاتی هەیە.