لێدوانی راهێنەری رۆما لەبارەی رووبەڕبوونەوەی ریال مەدرید

sharpress.net

204 جار خوێندراوه‌ته‌وه

26/11/2018‌

شارپرێس:
راهێنەری یانەی رۆما لە بارەی یارییەكەی سبەی لە چامپیۆنزلیگ بەرامبەر ریال مەدرید رایگەیاند، ئەوان بەرامبەر بە پاڵەوانی سێ وەرزی رابردووی چامپیۆنزلیگ یاری دەكەن.

ئۆزبیۆ دی فرانچیسكۆ، راهێنەری یانەی رۆمای ئیتاڵی لە بارەی میوانداریكردنی ریال مەدرید لە چامپیۆنزلیگ لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە یاری چووندا ریال مەدرید لەژێر سەرپەرشتی لۆپیتیگی ئاستێكی باشی پێشكەشكرد، بۆیە یارییەكەیان بردەوە، "هەرگیزیش بیرم لەوە نەكردبووەوە لۆپیتیگی دووربخرێتەوە".

ئاماژەی بەوەشكرد، پێیوا نییە بە هاتنی سۆلاری گۆڕانكاری بەسەر ریال مەدرید دا هاتبێت.

راهێنەرەكەی رۆما رونیشیكردەوە، ریال مەدرید و رۆما لە خولی نێوخۆیی وڵاتەكەیان بارودۆخیان خراپە، لە دوایین یارییان تووشی شكست هاتن، بەڵام لە چامپیۆنزلیگ لە ئاستێكی بەرزدان.
ه.م




ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved