ڤیدیۆ.. "ئۆدی" نزیكبووەتەوە لەئاشكراكردنی ئۆتۆمبیلە كارەباییەكەی

sharpress.net

153 جار خوێندراوه‌ته‌وه

27/11/2018‌

شارپرێس:
بەپێی سەرچاوە نزیكەكان لەكۆمپانیای "ئۆدی" ئەڵمانی، كۆمپانیاكە نزیكە لەئاشكراكردنی ئۆتۆمبیلە نوێیەكەی، كە كارەباییە.

ئەو كۆمپانیایە لەپێشەنگای لۆس ئەنجلۆس ، كە لەنێوان بۆ 26 نۆڤەمبەر و 9 دیسەمبەری ئەمساڵ بەرێوەدەچێت، ئەو ئۆتۆمبیلە كارەباییە ئاشكرادەكات.

ناوی ئەو ئۆتۆمبیلە "e-tron"، دوو بزوێنەری كارەبایی هەیەو هێزی بزوێنەرەكان 600 ئەسپەو خێراییەكەی لە 0 بۆ 100 كلم/ساعە، لەماوەی 3.5 بۆ 4 چركە بەرز بێتەوە.

ئۆتۆمبیلەكە بەسیستەمێكی ئەلیكترۆنی كار دەكات‌و بەماوەیەكی كەمیش باترییە كارەباییەكانی شەحندەكاتەوە بۆ ئەوەی بتوانێت كاربكات.

ئۆدی لەو پێشەنگایە، جگە لەو ئۆتۆمبیلە كارەباییە نموونەی نوێی ئۆتۆمبیلەكانی "A6" و "A7" و "A8" نمایش دەكات.

هـ ـ ح





ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved