پزیشكەكان دوای 30 ساڵ فیشەكێكیان لەسنگی كەسێك دەرهێنا

جیهان

27/11/2018‌ 702 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پزیشكانی نالچیكی پایتەختی قبردینی روسیا سەركەوتووبنن لەدەرهێنانی فیشەكێك لەسنگی كەسێك، ئەوەش دوای سی ساڵ لەجێگیربوونی ئەو ئەو فیشەكە.

"ئەندرییە تۆتۆكف"، یەكێك بوووە لەو پزیشكانەی بەشداری پرۆسەی نەشتەرگەرییەكەی كردووەو دەڵێت: ئەو نەخۆشە ماوەیەكی زۆر هەستی بەئازار كردووە، بەتایبەتی لەكاتی جوڵان.

ئەو نەخۆشە دوای گرتنی نەشتەرگەری بۆی دەركەوتووە، كە فیشەكێك لەسنگی هەیەو دواتر لەرێگەی نەشتەرگەرییەك بۆی دەرهێنراوە.

لەبارەی ئەو فیشەكە پرسیار لەنەخۆشەكە كراوەو لەوەڵادا وتوویەتی پێش سی ساڵ بریندار كراوە، بەڵام ئەوكات چارەسەری بۆ كراوەو فیشەكەكە هەر لەسنگی ماوەتەوە.

هــ ـ ح