بایەرن میونیخ لەنێوان زەیدان‌و فینگەر یەكێكیان هەڵدەبژێرێت

sharpress.net

48 جار خوێندراوه‌ته‌وه

27/11/2018‌

شارپرێس:
یانەی بایەرن میونیخی ئەڵمانی لەنێوان ئارسن فینگەرو زەینەدین زەیدانی راهێنەرانی فەرەنسی یەكێكیان هەڵدەبژێرێت بۆ ئەوەی ببنە راهێنەری یانە ئەڵمانییەكە.

یانەی بایەرن میونیخ دوای ئەوەی بێهیوا بووە لە نیكۆ كوفاچی كرواتی راهێنەری دەیەوێت یەكێك لەو دوو راهێنەرە فەرەنسییە بكاتە شوێنگرەوەی.

بایەرن میونیخ، كە شەش ساڵە نازناوی خولی ئەڵمانی دەباتەوە، كە ئێستا بەهۆی ئەنجامە خراپەكانی ئەو راهێنەرە كرواتییەی لەپۆستەكەی دووربخاتەوە.

بایەرن ئێستا لەپلەی پێنجەی ریزبەندی خولی ئەڵمانییەو جیاوازی خاڵەكانی لەگەڵ یانەی بروسیا دۆرتمۆندی فەرەنسی، هەشت خاڵە، كە ئەوەی دووەمیان سەرو ریزبەندی خولەكەی گرتووە.

هـ ـ ح






ads

زۆرترین خوێندراوە

ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved