رۆناڵدۆ و زەیدان و ریاڵ مەدرید كێبڕكێ لەسەر خەڵاتەكانی "گڵۆپ سوكەر" دەكەن

sharpress.net

57 جار خوێندراوه‌ته‌وه

27/11/2018‌

شارپرێس:
لیژنەی بەخشینی خەڵاتەكانی "گڵۆپ سۆكەر"، ناوی ئەو یانەو یاریزان‌و راهێنەرەی ئاشكراكرد، كە كاندیدن بۆ بردنەوەی خەڵاتەكان.

ئەو یانانەی بۆ ركابەریكردنی باشترین یانە ركابەریدەكەن بۆ ساڵی 2018، یانەكانی ریاڵ مەدریدو ئەتلەتیكۆ مەدریدو لیڤەرپوڵ.

هەروەها پێنج راهێنەریش كاندیدن بۆ بردنەوەی نازناوی باشترین راهێنەر، كە بریتین لە دیدییە دیشامپ‌و زەین زەیدان‌و دێگۆ سیمیۆنی‌و یۆرگن كڵۆپ‌و ماسیمالیانۆ ئەلیگیری.

هەری نازناوی باشترین یاریزانەیشە، هەریەكە لە كریستیانۆ رۆناڵدۆو ئەنتوان كریزمان‌و كیلیان مباپی كاندیدن بۆ بردنەوەی نازناوەكە.

هـ ـ ح







ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved