مۆسكۆ شەڕ لەدژی "شاورمەی مەترسیدار" رادەگەیەنێت

جیهان

27/11/2018‌ 1212 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
چالاكوانان لەپرۆژەی "پایتەخی پارێزراو" لەشاری مۆسكۆی روسیا، شەڕیان لەدژی جۆرێك خواردن راگەیاند، كە بە "شاورمەی مەترسیدار" ناوی دەبەن.

بەپێی چالاكوانانی ئەو پرۆژەیە، ئەو شاورمەیەی هیچ رێكارێكی تەندروستی لەئامادەكردنی ناگیرێتە بەر، بۆیە شەڕیان لەدژ راگەیاندووەو نایانەوێت خەڵك بەخواردنی تووشی نەخۆشی بن.

ئەنتۆن كیشن رێكخەری پرۆژەكە باسی لەوە كردووە، هەموو ئەنجامە پزیشكییەكان‌و تاقیكردنەوە لەسەر ئەو جۆرە شاورمە نەرێنی بوون‌و زیانی هەیە.

هەروەها باسی لەوەش كردووە، لەدژی خواردنی ئەو شاورمەیە، چالاكییەكیان لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان راگەیاندووەو بەردەوامیش دەبن.

هـ ـ ح