ڤیدیۆ.. ناتالیا ئۆریرۆ گۆرانی خۆشەویستی بۆ روسیا دەڵێت

sharpress.net

148 جار خوێندراوه‌ته‌وه

27/11/2018‌

شارپرێس:
ناتالیا ئۆریرۆی گۆرانبێژی ناوداری ئۆرۆگوایی گۆرانییەكی بۆ وڵاتی روسیا وت.

ناتالیا گۆرانییەكەی بەناوی "بۆ روسیا لەگەڵ خۆشەویستی" بڵاوكردووەتەوە، كە لەكەناراوەكانی ئەو وڵاتە وێنەی گرتووەو كلیپەكەی بڵاوكردووەتەوە.

ئەو گۆرانبێژە گۆرانی "To Russia with Love" بەسێ‌ زمان، كە ئەوانیش زمانەكانی روسی‌و ئیسپانی‌و ئینگلیزییە وتووە، كە بینەرێكی زۆری هەبووە.

مێژووی رووداوەكانی گۆرانییەكە بۆ هەشتاكانی سەدەی رابردوو دەگەڕێتەوە، كە باس لەگوندی "ئۆریریفۆفۆ" دەكات، كە لەناو ئەو گوندە سێ‌ هونەرمەند ژیان‌و گۆرانیان وتووە.

ئەو گۆرانیبێژە یەكەم جاری نییە گۆرانی بەزمانی روسی دەڵێت‌و لەهاوینی رابردووش گۆرانی "United by fate" وت، كە تایبەت بوو بەیارییەكانی مۆندیالی 2018 لەو وڵاتە.

هـ ـ ح






ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved