مارادۆنا هێرش دەكاتە سەر سەرۆكی ئەرجەنتین

sharpress.net

82 جار خوێندراوه‌ته‌وه

27/11/2018‌

شارپرێس:
دیگۆ ئەرماندۆ مارادۆنای ئەرجەنتینی، تووڕەیی خۆی بەسەر ماوریسیۆ ماكری سەرۆكی وڵاتەكەی هەڵڕشت، ئەوەش بەهۆی رووداوەكانی پێش یاری سوپەر كلاسیكۆ.

بڕیاربوو لەم هەفتەیە، هەردوو یانەی بۆكاجۆنیۆرزو ریڤەرپلێت، رووبەڕووی یەك ببنەوە، ئەوەش لەیاری كۆتایی جامی لیبەرتادۆز، كە یارییەكە بەیاری سوپەر كلاسیكۆ ناودەبێت، بەڵام پێش یارییەكە چەند رووداوێك روویداو ئەوەش كاردانەوەی دروستكردووە.

مارادۆنا لەكاردانەوەیەكی هێرشی كردووەتە سەر وڵاتەكەی‌و دەڵێت: كەمتەرخەمی سەرۆكی ئەرجەنتینە ئەو رووداوانە روویداوەو سەرچاوەی كێشەكانیش هەر ئەوە.

ئەو ئەستێرەی پێشووی تۆپی پێی ئەرجەنتین، هەروەها دەڵێت: ئەوەی لەیاریگاكانی ئەرجەنتین روودەدات تیرۆرە، بۆیە سەرۆكی ئەرجەنتین دەبێت بەتوندی رووبەڕووی ئەو ئاژاوانە ببێتەوە".

هەروەها باسی لەوەش كردووە، كە هیچ گرنگییەك بەتۆپی پێ‌ نادات‌و هەست بەو رووداوانەش ناكات لەپێش یارییەكان روودەدات‌و كێشە دروست دەبێت".

لەپێش یاری بۆكاو ریڤەر شەڕو پێكدادان لەنێوان هاندەران روویداو هەر بەو هۆیەشەوە چەند جارێك وادەی ئەنجامدانی یارییەكە دواخراوەو تائێستا دیارنییە كەی ئەو یارییە ئەنجامدەدرێت.

هـ ـ ح







ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved