ڕێگــەیــــە‌كــی نـــوێ‌ وازهێــنــان لــەجــگەرە كـــێشــان

تەندروستی

27/11/2018‌ 681 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
زانیایانی زانكۆی "ویسرن" لە كەنەدا گەیشتوونە ئەو ئەنجامەی، كە دەكرێت قێزلێكردنەوەی گشتی لەجگەرەكێشان و ناڕەزایی دەربڕین لەدژی ئەو خووە، هۆكاربن بۆ وازهێنان لەجگەرەكێشان.

گۆڤاری "كاروباری بەركارهێنەران" ئەوەی ڕاگەیاندووە، شارەزایان لەڕێگەی ئینتەرنێتەوە پەنایان بردووەتەبەر تاقیكردنەوەی ئەو ڕێگەیەی باسكرا، كە 156 جگەرەكێشی ئەمریكی بەشداری ئەو تاقیكردنەوەیان كردووە. 

بەشداربووان چەند پاكەتێكی جگەرەیان پیشاندراوە، كە بڕگەی بەم شێوەیە خەڵك لەجگەرەكێشان دەڕوانێتی لەسەر نوسراووە و پاكەتەكانیش وێنەی كەسەكانیشیان لەسەر نەخشێنراوە. 

لەئاكامی تاقیكردنەوەكەدا بەشداربووان بەڕوونی نیگەرانی و بێزارییان دژ بە خووی جگەرەكێشان پێوە دیاربوو.

ئەوەش دەركەوت، كە بەشداربووان كاتێك ئەو پاكەتە جگەرانەیان بینی، كە وێنەی كەسانی بێزراوی لەسەر نەخشێنراوە لەزۆر كاتدا هەستیان بە خەجاڵەتی و گوناهباری كرد.

سەرژمێرییەكانیش ئەوەیان دەرخست، كە ویستی ئەو كەسانە بۆ وازهینان لە جگەرەكێشان زیادیكردووە، بەڵام ئەو كەسانەی جگەرەكێشان بەشێكە لە ژیانی ڕۆژانەیان بەدەم ئەو فشارانەوە نەهاتن وكاری تێنەكردن هەر وەك پێگەكە (N+1) دەڵێت.

زانایان پێشتریش سودی قەدەغەكردنی جگەرەكێشانیان لەشوینە گشتییەكان  بۆ دەركەوتووە، ئەو ڕێوشوێنە بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن لای جگەرەكێشان ئالوودەبووەكان دادەبەزێنێت.