سێرجی ڕۆبەرتۆ له‌یاریی داهاتووی به‌رشه‌لۆنه‌دا یاریی ناكات

sharpress.net

64 جار خوێندراوه‌ته‌وه

27/11/2018‌

شارپرێس:
سێرجی ڕۆبەرتۆ یاریزانی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی بەهۆی پێکانەوە، بەشداریی یاری یانەکەی، لە قۆناغی کۆمەڵەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا ناكات.

میدیاكانی ئیسپانیا بڵاویانكرده‌وه‌، به‌هۆی پێكانه‌وه‌ سێرجی ڕۆبەرتۆ یاریزانی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی بەهۆی پێکانەوە، بەشداریی یاری یانەکەی، لە قۆناغی کۆمەڵەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا ناكات.

ئاماژه‌ به‌وه‌شدراوه‌، ئێرنستۆ ڤاڵڤێردی ڕاهێنەری بەرشەلۆنە ئه‌وه‌ی پشتڕاستكردوه‌ته‌وه‌، كه‌ ڕۆبه‌رتۆ به‌رامبه‌ر ئایندهۆڤنی هۆڵه‌ندی یاریی ناكات.

له‌شوێنی ڕۆبه‌رتۆ، ڕاهێنه‌ری یانه‌كه‌ بۆ ئه‌و یارییه‌ كه‌ وا بڕیاره‌ ڕۆژی چواره‌شه‌ممه‌ ئه‌نجامبدرێت، یاریی به‌ مۆسا واجی ده‌كات.

ڕ . ج





ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved