11 زانیاری لەبارەی مارمێلكەوە

sharpress.net

4278 جار خوێندراوه‌ته‌وه

27/11/2018‌

شارپرێس:
وەرگێرانی
: لوقمان حاجی قادر
مارمێلكە لە گیاندارە خشۆكەكانە كە ڕەنگە زۆری له بارەوە نەزانی، ئەو خۆشەكەی كە زۆرێك لە ئێمە لێی دەترسین و قێزی لێدەكەینەوە كاتێك دەیبینن و دێتە ماڵەكانمانەوە ، ئەم گیاندارە (1100) چەشنی هەیە ، با پێكەوە بچینە جیهانی نهینییەكانی و ئەم 11 زانیاریەی لەبارەوە بزانین.

1-پەنجەكانی سەرسوڕهێنەرن و جگە لە ماددەی ((تلفۆن‌)) هەموو شتێكەوە ، بۆیە دەتوانی بەسەر ماددە لوسەكانی وەك بنمیچ و شوشەدا‌ ڕابكات ، تاكە ماددەش‌ كە چوارپەلی مارمێلكە ناتوانێت بیانگرێت و پێیانەوە بنووسێت (تلفۆنە)) بە تایبەتیش تلفۆنی ووشك. 

 2- چاوەكانی  350 جار زیاتر لە  هی مرۆڤ هەستیارترن بۆ ڕوناكی ، زۆرینەی جۆرەكانی شەوگەڕن ، بە باشی لە تاریكیدا ڕاودەكات ، بە پێی چەند توێژینەوەیەكیش مارمێلكە بە پێچەوانەی مرۆڤەوه ‌لەژێر تیشكی مانگەشەوێكی كزدا ڕەنگەكان لێكجیادەكاتەوە ، 

3- دەنگی جۆراوجۆر دەردەكات بۆ بەستنی پەیوەندی لەگەڵ دەوروبەری ، ((بیتەر زانی)) زانای زیندەوەرزان لە زانكۆی (ویسكۆنسنستیفنز بوینت) دەڵێت ئەو دەنگانە هەندیك جار بۆ بەرگریكردنە لەو ناوچەیەی مارمێلكەكەی تیدا دەژیات یان بۆ ئەویندارییە لەگەڵ هاوجۆرەكانی یان بۆ دورخستنەوەی نێرەكانی دیكەی دەووروبەریەتی یان بۆ ڕاكیشانی سەرنجی مێێەكانه.
 
 4- هەندیك جۆری مارمێلكە قاچیان نییە زیاتر لە مارەكان دەچن ، 35 جۆری ئەو مارمێلكانە كە لە خیزانی (بوجوبودیدای) ن لە ئوستوڕالیا و غینیا دەژین و قاچی پێشەوەیان نییە و قاچەكانی دواوەشیان نیمچەقاچن.

5- زۆرینەی مارمێلكەكان توانستی جیاكردنەوەی كلكیان هەیە لە لەشی خۆیان و دەشتوانن دواتر گەشی پێ بدەنەوە و بەدەستی بێننەوە ، بۆیەش‌ ئەو كارە دەكەن تاوەكو سەرنجی دوژمنەكەیان لەسەر خۆیان لابەرن و لە كاتی مەترسیدا بتوانن ڕاكەن و خۆیان دەربازكەن ، جاری واش هەیە بە هۆی ماندووبوون یان پیشبوونی ژینگەوە كلكیان لێدەبێتەوە یاخود بە هۆكارێكی دیكە كلكیان لێبۆتەوە. دواتریش دەتوانن گەشە بە كلكیان بدەنەوە بەڵام هی ئەمجارەیان كورتتر و كەمێك جیاواز دەبێت لەوەی پێشوویان.

6- مارمێلكە كلكیان بەكاردینن بۆ كۆكردنەوەی چەوری و ماددە حۆراكییەكان لەكاتی ووشكەساڵیدا ، بۆیە لەدەستدانی كلك بۆ مارمێلكە كارێكی باش نییە چونكە خۆراكی تیدا هەڵدەگرێت بۆ كاتی تەنگەتاوی و تەنگانە.

7-زۆرینەی مارمێلكەكان پێڵوی چاویان نییە  بۆیە بە زمانی چاوەكانی دەلێسێتەوە بۆ پاككردنەوەیان.

8- مارمێلكە سەرداری ڕەنگەكانە ، چونكە ئەوە هەر (حەربا‌و)  نییە كە دەتوانی رەنگی خۆی بگۆڕێت بۆ خۆگونجاندن لەگەڵ ژینگەی دەووروبەری ، بەڵكو  مارمێلكەش ئەو كارە دەكات بۆ خۆشاردنەوە و خۆپاراستنی لە دوژمنانی دەووروبەری. 

9- مارمێلكە ئەهریمەنی كلكیان وەك گەلای درەختە سیسبووەكان لێدەكەن بۆ ڕزگاربوون لە مەترسی دووژمنەكانیان ، ئەو جۆرەیان لە ((مەد‌غشقەر)) هەن. جاری وایە بە وێنەی گەڵای دارەكان خۆی بە درەختەكاندا شۆردەكاتەوە و بۆ ماوەی یەك رۆژ بێجوڵە ئاوا دەمێنێتەوە ، جۆری تری لەم چەشنە مارمێلكانەش هەن كە ئەمە وەك ستراتیژیەتێك بەكاردێنن بە مەبەستی نووستن بی ترس لە دەوورووبەر.

10- هەندێك مارمیلكە دەتوانن بفڕن ، ئەمانە لە باشوری ڕۆژهەلاتی ئاسیادا هەن ، هەر چەند ئەو نافڕێت ، بەڵكو باز دەدات و لە هەر بازێكیشیدا 200 پێ دەبڕێت ، هەر چەندە قەبارەی لەشی تەنها (6 بی 8) بۆسەیە. 

 11- بچوكترین جۆری مارمێلكه كەمتر لە‌ 2 سم ، هەر چەندە زۆریان درێژیەكەیان دەگاتە 10 سم ، بەڵام قەزەمەكانیان كە لە بچوكترین خشۆكەكانی جیهانن قەبارەیان تەنها 0.63 بۆسەیە كە لە باخچەی نیشتمانی دۆمەنیكان بوونیان هەیە. 





ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved