کاتی یاری جامی لیبەرتادۆرس دیاریکرا

sharpress.net

80 جار خوێندراوه‌ته‌وه

27/11/2018‌

شارپرێس:
یەکێتی تۆپی پێی ئەمریکا بڕیاریدا یاری کۆتایی جامی لیبەرتادۆرس لە نێوان ڕیڤەرپلەیت و بۆکاجۆنیۆرز لە ٨ یان ٩ ی مانگی دوانزە ئەنجام بدرێت لەدەرەوەی خاکی ئەرجەنتین.


دوای کۆبونەوەی یەکێتی تۆپی پیی ئەمریکا و هەردوو سەرۆکی یانەکانی ڕیڤەرپلەیت و بۆکاجۆنیۆرز بەیاننامەیەکیان لەسەر کاتی ئەنجامدانی یاری کۆتایی جامی لیبەرتادۆرس بڵاو کردەوە.


یەکێتی تۆپی پێی ئەمریکا بڕیاریدا یاریەکە لە ٨ یان ٩ ی مانگی دوانزە ئەنجام بدرێت بەڵام ئەو یاریگایەی یاریەکەی تیا ئەنجام دەدرێت دیاری نەکراوە.


بە پێی بەیاننامەکە یاریەکە لە یاریگایەک ئەنجام دەدرێت کە لەدەرەوەی وڵاتی ئەرجەنتین دەبێت.


هـ ـ ر







ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved