لیستی پاڵێوراوان بۆ خەڵاتی گلۆب سۆکەر

sharpress.net

125 جار خوێندراوه‌ته‌وه

27/11/2018‌

شارپرێس:
هەرسێ یاریزان رۆناڵدۆ و مباپی و گریزمان رکابەری لەسەر بەدەستهێنانی خەڵاتی گلۆب سۆکەر دەکەن کە لە مانگی یەکی ساڵی داهاتودا دابەشدەکرێت

ڕۆژی سێ‌سەممە تۆماس بیندۆنی سەرۆکی جێبەجێ کاری کۆمپانیای گلۆب سۆکەر ڕایگەیاندوە "هەرسێ یاریزان رۆناڵدۆی پورتوگالی و گریزمان و مباپی فەرەنسی رکابەری لەسەر بەدەستهێنانی خەڵاتی گلۆب سۆکەر دەکەن".

تۆماس بیندۆنی ئاماژەی بەوەشدا "لە دەیەم ساڵی دابەشکردنی خەڵاتەکاندا، ئاهەنگێکی گەورە لە دوبەی رێک دەخەن".

سەرۆکی جێبەجێ کاری کۆمپانیای گلۆب سۆکەر ئەوەشی وتوە "لەسەر ئاستی راهێنەریش هەریەک لە راهێنەران دیشامپ و زیدان و کلۆپ و ئالێگری و سیمیۆنی رکابەری لەسەر خەڵاتی باشترین دەکەن".

لە درێژەی زنجیرە خەڵاتەکانی گلۆب سۆکەر یانەکانی ریاڵ مەدرید و ئەتلەتیکۆمەدرید و لیڤەرپوڵ رکابەری لەسەر باشترین یانەی ساڵ دەکەن

بریارە خەڵاتەکان لە ئاهەنگێکی گەورەدا لە سێی مانگی یەکی ساڵی 2019دا دابەش بکرێت.

هـ ـ ر





ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved