پاشای مالیزیا هاوسەرگیری لەگەڵ شاجوانی روسیا دەكات

sharpress.net

1955 جار خوێندراوه‌ته‌وه

28/11/2018‌

شارپرێس:
سولتان محەمەدی پێنجەمـ پاشای مالیزیا هاوسەرگیری لەگەڵ "ئوكسانا فویفودینا"، شاجوانی روسیا بۆ ساڵی 2015 دا دەكات.

سەرچاوەكان باس لەوە دەكەن ئاهەنگی گواستنەوەكە لە 22 ی نۆڤەمبەر لەشوێنی بۆنە بەناو بانگەكان Barvicha Concert Hall، كە دەكەویتە كەناری مۆسكۆ ئەنجامدراوە.

سەرچاوەكان ئاماژەش بەوە دەكەن، ئاهەنگەكە بەبێ خواردنەوەی كحولی ئەنجام دراوەو تەنیا خواردن و خواردنەوەی حەلال ئامادەكراوە.

لەمیانەی ئاهەنگەكەدا پاشا جل و بەرگی نیشتمانی مالیزی دەپۆشێت‌و هاوسەرەكەی جل و بەرگی كلاسیكی روسی لەبەر دەكات.

بە گوێرەی ئاژانسەكانی هەواڵ، هاوسەری پاشا پێش شەش مانگ هاتووەتە سەر ئایینی ئیسلام بۆ ئەوەی ببیتە هاوسەری پاشا، لەگەڵ ئەوەشدا بۆی نییە ببێتە شاژنی وڵات، چونكە ئەو نازناوە تەنیا ئەو ژنانە دەگریتەوە، كە خەڵكی رەسەنی مالیزیان.

پاشای مالیزیا پێش ئەوەش هاوسەرگیری كردووە، بەڵام منداڵی لە هاوسەرگیریەكەی پێشوو نەبووە.






ads

زۆرترین خوێندراوە

ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved