ئەو وشەو زاراوەی بنەماڵەی شاهانەی بەریتانیا بەهیچ شێوەیەك بەكاریناهێنن

sharpress.net

4989 جار خوێندراوه‌ته‌وه

28/11/2018‌

شارپرێس: حلمی رەسول رەزا
توێژە كۆمەڵایەتییە باڵاكانی بەریتانی هەندێك گوزارشت و وشە بەشێوەیەكی وردو لە شوێنی خۆیدا بەكاردەهێنن، كە زیاتر لەكۆدێكی نێهنی دەچێت.

بەگوێرەی قسەی مامۆستای زانستی مرۆڤناسی كۆمەڵایەتی "كیت فۆكس" دەكرێت هەر قسەیەك، كە دەیكەیت بە بێ مەبەست، راستەوخۆ خاوەنەكەیت بۆ دەربكەوێت، بەوەی كەسیكی خانەدان نییە. 

ئەو دەشڵێت: "ئەو خانەدانانە لەسەر ئەو رێسا ناوخۆییانە دەرۆن‌و زۆر بە وردی جێبەجێی دەكەن، لەسەر چەند زاراوەو گوزارشتێك دەوەستن ‌و بەرگریشی لێ دەكەن". 

لێرەدا ئاماژە بەو وشەو گوزارشتانە دەكەین كە ئەندامانی چینی دەسەڵاتداری كۆشكی "وندسور" لە لەندەن بەكاریناهێنن.

Pardon " ببورە"
هەرچەندە وشەی Sorry یان Pardon  (ببورە)، وشەی زۆر بە ئەدەب و جوانن، بەڵام چینە باڵاكان لە كۆمەڵگەی ئینگلیزیدا به زۆری بە‌كاری ناهێننن بۆ نمونە ئەگەر ئەمیر ولیام گوێی لەو‌ قسەیه نەبێت كە پێی دەڵێیت، ناوبراو قسەت پێ دەبڕێت بە وشەی What نەوەك وشەی ببورە.

Dad  بابە
لەكاتێكدا ئەندامانی چینی ناوەراست لە بریتانیا لەسەر ئەوە راهاتون بانگی باوكیان بكەن بە Dad  و دایكیان بە Mam، بەڵام شازادە چارلز بانگی دایكی دەكات بە Mummy (دایكە)، ئەمەش لە ئاهەنگی یۆبیلی ئەلماسی روون بوەوە، لە بەرانبەردا بانگی باوكیشی دەكات بە وشەی Dady (باوكە).

تەوالیت (سەرئاو)
ئەگەر لە كۆشكدا پێویستیان بە سەرئاو بێت هەروەك شارەزای بواری ئەتەكێتی شاهانە رێنمایت دەكات وشەی Lavatory بەكار بهینی نەوەك وشەی توالیت یان Bathroom.

Living Room (ژوری كات بەسەر بردن)
لە كۆشكی باكنگهام بە ژورەكان دەلێن ژوری وێنەكێشان یان ئارایشتگاكان، نەوەك ژوری پشودان و كات بەسەر بردن.

Perfume بۆنی خۆش (عەتر)
ئەمیرە دیانا كاتی خۆی حەزی بەبەكارهێنانی جۆرێكی تایبەت لە بۆنی خۆش كردوە بەتایبەتی جۆرێك بەناوی Quelques Fleurs ، لەمەوە وشەی Scent سەری هەڵدا لە جیاتی وشەی Perfume.

Posh رێكپۆش
لە كاتێكدا فێری شتە بچوك و وردەكان دەبیت وات لێدەكات زیاتر رێكپۆش بیت، بەڵام بە گوێرەی رێنمایی كیت فۆكس دەبێ ئەم وشەیە بەكارنەهێنێ ، چونكە خانەدانەكانی بریتانیا وشەی Smart (زیرەك) بەكاردەهێنن. ئاماژەش بەوە دەكرێ چینە بالاكان و بەشیك لە چینە دیارەكانی ناوەراست لە كۆمەڵگەی بریتانی لە چوارچێوەی گاڵتە پێكردندا وشەی رێكپۆش بەكاردەهێنن، بۆ ئەوەی دەری بخەن كە تۆ زانیاریت هەیە بەوەی وشەكە تایبەتە بە چینەكانی خوارەوە (هەژاران = نزمەكان).

Couch ( قەنەفەی دانیشتن)
شاژن ئەلیزابێس وشەی Settee  یان Couch قەنەفەی دانیشتنی بە دڵ نیە و زۆر رقی لێیان دەبێتەوە، ئەگەر بێت و شاژن هەندێ جار رۆژێكی ناخۆش لەسەر قەنەفە بەرێبكات، جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە وشەی Sofa بەكاربهێنێت نەوەك قەنەفە.

Patio گۆرەپانێكی فراوان
كاتێ ئەمیر جۆرج و ئەمیرە شارلۆت بیر لەوە دەكەنەوە لە ماڵ دەربچن، دایك و باوكیان دەیانبەن بۆ شوێنێكی بەرز، وشەیەك بەكار دەهێنن كە پێی دەڵێن Terrace ، نەك وشەی شوێنێكی فراوان.




ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved