مۆدریچ پێش رۆناڵدۆ دەكەوێت

sharpress.net

74 جار خوێندراوه‌ته‌وه

28/11/2018‌

شارپرێس:
لۆكا مۆدریچی كرواتی‌و یاریزانی یانەی ریاڵ مەدرید چانسی زیاترە لەكریستیانۆ رۆناڵدۆی پرتوگالی‌و یاریزانی یانەی یۆڤانتۆس بۆ بردنەوەی نازناوی تۆپی ئاڵتوونی.

رادیۆی "ئۆندا سێر"ی ئیسپانی بڵاویكردەوە، هەفتەی داهاتوو لۆكا مۆدریچ وەك براوەی تۆپی ئاڵتوونی لەلایەن گۆڤاری فرانس فتبۆڵ دەستنیشان دەكرێت، ئەوەش بەهۆی ئەو ئاستە بەرزەی لەگەڵ یانەی ریاڵ مەدریدو هەڵبژاردەی كرواتیان پێشكەشی كردووە.

رادیۆكە بڵاویشیكردەوە، لەو كێبڕكێیە كریستیانۆ رۆناڵدۆ لەپلەی دووەم دەبێت‌و ئەنتوان كریزمانی فەرەنسی‌و یاریزانی یانەی ئەتلەتیكۆ مەدریش لەپلەی سێیەم دەبێت.

سێی مانگی داهاتوو گۆڤاری فرانس فتبۆڵ خەڵاتی تۆپی ئاڵتوونی دەبەخشێت، كە ئەو گۆڤارە ساڵانە ئەو خەڵاتە دەداتە باشترین یاریزانی جیهان.

هـ ـ ح







ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved