ژمارەیەكی نۆی بۆ یانەی یۆڤانتۆس

sharpress.net

75 جار خوێندراوه‌ته‌وه

28/11/2018‌

شارپرێس:
یانەی یۆڤانتۆسی ئیتالی لەیانەی ڤالێنسیای بردەوەو خۆی گەیاندە قۆناغی شانزەی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەورویا.

یانەی یۆڤانتۆس شەوی رابردوو لەچوارچێوەی قۆناغی كۆمەڵەكان‌و لەگەڕی پێنجەم لەیانەی ڤالێنسیای بەگۆڵێكی بێ‌ بەرانبەر بردەوەو كۆی خاڵەكانی كردە 12 خاڵ‌و بە پلەی یەكەم سەركەوت بۆ قۆناغی داهاتوو.

تۆڕی "ئۆبتا"ی ئاماری بڵاویكردەوە، بەو سەركەوتنە یانەی یۆڤانتۆس ژمارەیەكی نوێی تۆماركرد، بەوەی پێنج جارە لەسەر یەك لەخولی یانە پاڵەوانەكان بۆ قۆناغی شانزە سەردەكەوێت، كە ئەوە یەكەم جارە لەمێژووی یانەكە تۆماردەكرێت.

یاری داهاتووی یۆڤانتۆس بەرانبەر یۆلینگ دەبێت‌و لەدوای یۆڤانتۆسیش یانەی مانچستەر یونایتید لەكۆمەڵەكە 10 خاڵی هەیەو ئەویش سەركەوتنی بۆ قۆناغی داهاتوو مسۆگەر كردووە.

هـ ـ ح







ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved