كاركردنی نارێك بەرۆژو شەو مەترسی لەسەر تەندروستی ژنان دروست دەكات

تەندروستی

28/11/2018‌ 336 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
توێژینەوەیەكی پزیشكی، هۆشداریدا لەناڕێكی كاری خانمان لەرۆژان‌و شەواندا، بەمەی مەترسی تەندروستیان بۆ دروست دەكات‌و تووشی نەخۆشی شەكرەیان دەكات.

وا باوە، كە ژنان رۆژانە دەوام دەكەن‌و شەوانیش بەكاری ماڵەوە خەریكن، توێژینەوەكە هۆشداریداوە لەناڕێكی ئەو جۆرە كارەی ژنان لەرۆژان‌و شەوان دەیكات.

توێژینەوەكە لەگۆڤاری تەندروستی  "British Medical Journal" بڵاوبووەتەوەو رایگەیاندووە، دەبێت خانمان كارەكانیان بەشێوەیەكی جوان رێكبخەن، ئاگایان لەتەندروستی خۆیان بێت.

هەروەها توێژینەوەكە ئاشكرایكردووە، كاری شەوانەو رۆژانەی خانمان بەرێژەی 17% مەترسی نەخۆشی شەكرە لەجۆری دووەم زیاد دەكات.

هـ ـ ح