لۆكاكۆ: من یه‌كێكم له‌باشترینه‌كانی خولی ئینگلیزی

sharpress.net

39 جار خوێندراوه‌ته‌وه

28/11/2018‌

شارپرێس:
ڕۆمێلۆ لۆكاكۆی یاریزانی یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتدی ئینگلیزی ڕایگه‌یاند، خۆی به‌یه‌كێك له‌ باشترین یاریزانه‌كانی خولی ئینگلیزی ناسراو به‌ پریمه‌رلیگ ناوده‌بات.

لۆكاكۆ له‌میانی چاوپێكه‌وتنێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، "من یه‌كێكم له‌باشترین یاریزانه‌كانی پریمه‌رلیگ، من توشی پێكان نابم، كه‌واته‌ كێشه‌ چیه‌؟".

ئه‌و یاریزانه‌ له‌باره‌ی په‌یوه‌ندی خۆی ‌و جۆزێ مۆرینیۆی ڕاهێنه‌ری شه‌یتانه‌ سوره‌كان رایگه‌یاند، هیچ كێشه‌یه‌ك له‌نێوان خۆی ‌و ڕاهێنه‌ره‌كه‌یدا نیه‌.

لۆكاكۆ ده‌شڵێ:"مۆرینیۆ ده‌زانێت كه‌ من یه‌كێكم له‌و یاریزانانه‌ی گوێڕایه‌ڵی بڕیاره‌كانی ئه‌وم".

ڕ . ج







ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved