شارپرێس:
لیمۆ كه به‌یه‌كێك له خواردنه ته‌ندروسته‌كان بۆ له‌ش داده‌نرێت، شێوازی خواردنیشی كاریگه‌ریی بۆسه‌ر ته‌ندروستی هه‌یه.
پزیشكه‌كان ڕێنمایی ده‌ده‌ن له‌باره‌ی خواردنه‌وه‌ی تێكه‌ڵه‌ی ئاوی شیله‌تێن‌و ئاوی لیمۆ له‌به‌یانیاندا له‌سه‌ر گه‌ده‌ی به‌تاڵ، كه چه‌ند سودێكی ته‌ندروستی هه‌یه له‌وانه:
- به‌هۆی ئه‌وه‌ی لیمۆ ده‌وڵه‌مه‌نده به ڤیتامین سی، هه‌روه‌ها دژه ئۆكسانه، خواردنی ده‌بێته هۆی چاره‌سه‌ركردنی به‌شێكی كێشه‌كانی پێست‌و ڕووخسار.
- كارده‌كات بۆ نه‌هێشتنی بۆنی ناخۆشی ده‌م، هه‌روه‌ها له‌ناوبردنی ئه‌و به‌كتریا زیانبه‌خشانه‌ی له‌سه‌ر زمانن.
- خواردنه‌وه‌ی ئاو و لیمۆ له‌به‌یانیاندا به گه‌ده‌ی به‌تاڵ، واده‌كات هه‌ر خواردنێك كه دوای ئه‌وه بخورێت، به‌ئاسانی هه‌رسبكرێت.
- كێشی زیاده له‌ناوده‌بات، چونكه خواردنه‌وه‌ی ئاو و لیمۆ بۆ ماوه‌یه‌ك كه‌سه‌كه هه‌ست به‌برسێتی نه‌كات.
- خواردنه‌وه‌ی تێكه‌ڵه‌ی ئاو و لیمۆ به به‌هێزكه‌ری سیستمی به‌رگریی له‌شی مرۆڤ داده‌نرێت.
ر . ج