به‌رشه‌لۆنه‌ چاوی له‌گۆڵپارێزێكی خولی هۆڵه‌ندییه‌

sharpress.net

72 جار خوێندراوه‌ته‌وه

28/11/2018‌

شارپرێس:
به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری یانه‌ی ئه‌یاكس ئه‌مستردامی هۆڵندی ڕایگه‌یاند، یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ گرنگی به‌ گۆڵپارێزی كامیرۆنی یانه‌كه‌یان ئه‌ندرێ ئۆنانا ده‌دات.

ڤان دێرسار به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری یانه‌ی ئه‌یاكس ئه‌مستردامی هۆڵندی به‌ڕۆژنامه‌ی سپۆرت-ی ڕایگه‌یاند به‌رشه‌لۆنه‌ هه‌وڵی زۆر بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئۆنانا ده‌دات، گه‌رچی ئه‌و گۆڵپارێزه‌ خه‌ونی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ به‌رشه‌لۆنه‌ هه‌یه‌.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ ئۆنانا له‌لێدوانێكی پێشوتریدا ڕایگه‌یاندبوو، كه‌ له‌گه‌ڵ به‌رشه‌لۆنه‌ نه‌گه‌شتونه‌ته‌ ڕێكه‌وتن، هه‌روه‌ها گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆبه‌رشه‌لۆنه‌ به‌خه‌ون ناوبردبوو.

ڕ . ج







ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved