دێگۆ گۆدین بە گرێبەستەکەى میلان رازیبووە

sharpress.net

61 جار خوێندراوه‌ته‌وه

28/11/2018‌

شارپرێس:
گۆدینى ئۆرۆگوایى رازیبووە بە موچەى ساڵانەى چوار میلۆن یۆرۆ پەیوەندى بە ئەى سى میلانى ئیتاڵییەوە بکات.


ماڵپەری کاڵچیۆ میرکاتۆى ئیتاڵى بڵاویکردووەتەوە، یانەى میلان گواستنەوەى دێگۆ گۆدینى بەرگریکارى ئەتەلەتیکۆ مدریدى ئیسپانى بۆ ریزەکانى کردووە بە ئامانج.


ماڵپەری کاڵچیۆ میرکاتۆى ئاماژەى بەوەش کردووە "گۆدین رازیبووە بە گرێبەستەکەى میلان و پەیوەندیکردن بە یانە ئیتاڵیەوە لە گواستنەوەى زستانەدا، بۆ ماوەى دوو ساڵ و شەش مانگ بە موچەى ساڵانەى چوار ملیۆن یۆرۆ".


ماڵپەرەکە باسى لەوەش کردووە "پێویستە لەسەر لیۆناردۆى بەڕێوەبەرى گشتى میلان، کارگێڕى یانە مەدریدیەکە رازى بکات دەستبەردارى گۆدینى ٣٢ ساڵ بێت، کە لە ئێستادا بەهۆى پێکانەوە دوورکەوتووەتەوە".

هـ ـ ر







ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved