ڤیدیۆ... کاردانەوەى مۆرینیۆ دواى گۆڵى بردنەوەى یانەکەى ببینە

sharpress.net

102 جار خوێندراوه‌ته‌وه

28/11/2018‌

شارپرێس:
خۆسێ مۆرینیۆى پورتوگالى بەهۆى گۆڵەکەى ڤیلاینى لە خولەکەکانى کۆتاییدا، بە توڕەییەوە سێتێک ئاو دەکێشێت بە زەویدا.

لە یارى نێوان مانچستەر یونایتدى ئینگلیزى و یۆنگ بۆیزى سویسرى لە خولى یانە پاڵەوانەکانى ئەوروپا، کە بە گۆڵێکى بێ بەرامبەر لە سودى مانچستەر کۆتایى هات و گۆڵەکەش مەروان فیلاینى لە خولەکى ٩١دا تۆمارکرد، مۆرینیۆى راهێنەرى شەیتانە سورەکە کاردانەوەیەکى سەیرى ئەنجامدا.


لە ساتى تۆمارکردنى گۆڵەکەدا، مۆرینیۆ وەک ئاهەنگ گێڕانێک و بە توڕەییەوە شەقێک لە سێتێکى ئاوى خواردنەوە دەدات و سێتێکى تریش دەکێشێت بە زەویدا.


بەو گۆڵە مانچستەر یونایتد کۆى خاڵەکانى لە کۆمەڵەى هەشتەمى خولەکەدا بۆ ١٠ خاڵ بەرزکردەوە و بەفەرمى شانبەشانى یۆڤانتۆس سەرکەوتنى بۆ قۆناغى ١٦ مسۆگەرکرد، کە یۆڤانتۆس ١٢ خاڵى هەیە، هەردوو یانە لە جەولەى شەشەم و کۆتاییدا بە جیا کێبڕکێ لەسەر پێشەنگى کۆمەڵەکەیان دەکەن.

بۆ بینینی ڤیدیۆکە کلیک لێرە بکە..
هـ ـ ر







ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved