گالاکسی بەفەرمی مانەوەی براهیم ئۆڤیجی لە یانەکە ڕاگەیاند

sharpress.net

52 جار خوێندراوه‌ته‌وه

28/11/2018‌

شارپرێس:
یانەى گالاکسى ئەمریکى مانەوەى ئیبراهیمۆڤیچ لە ریزەکانیدا راگەیاند و بە یەک جار دەستبەردارى حەوت یاریزانیش دەبێت.

ڕۆژی چوارشەممە یانەى لۆس ئەنجلس گالاکسى ڕایگەیاندوە "بڕیاریداوە تەنیا ١٦ یاریزانى یانەکەى لە ریزەکانیدا بهێڵێتەوە، کە زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچى سویدى لە نێوانیاندایە".


یانەی گالاکسى لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژەى بەوە کردووە "دەستبەردارى حەوت یاریزان دەبێت، کە ئەوانیش ئاشلى کۆڵ و مایکل سیانى و برایان سیلڤستەر و شینۆن ولیامز و رۆڵڤ فیلچەر و باجیۆ هۆسیدیچ و سریڤانۆ کاراسکۆن، کە رەتیکردووەتەوە گرێبەستەکانیان نوێبکاتەوە".


مانەوەى ئیبراهیمۆڤیچ لە یانە ئەمریکیەکەدا لە کاتێکدایە، راپۆرتە رۆژنامەنوسیەکان لە ماوەى رابردوودا ئاماژەیان بە گەڕانەوەى هێرشبەرە سویدیەکە دەکرد بۆ یانەى ئەى سى میلانى ئیتاڵى.

هـ ـ ر







ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved