باشترین وڵات بۆ پەنابەران لە كاتی هەڵگیرسانی جەنگی جیهانی سێیەم

sharpress.net

8700 جار خوێندراوه‌ته‌وه

28/11/2018‌

شارپرێس:
وەرگێڕانی: حلمی رەسوڵ رەزا
شارەزایانی هەردوو كۆمپانیای ئینتەرناشیۆنال " ئێس ئۆ ئێس" لە بواری چاودێری پزیشكی و كۆمپانیای " كنترۆڵ ریست"ی بریتانی پۆلێنی ئەو وڵاتانەیان كردووە كە دەكرێت بۆ پەنابەری روویان تێبكرێت لە كاتی هەڵگیرسانی جەنگی سێیەمی جیهان.

وڵاتی لیختنشتاین، پلەی یەكەمی بەدەستهێناوە بەوەی باشترین ئاسایشی تێدایە بەهۆی زۆری ژمارەی ئەفسەرەكانی پۆلیس لە شەقامەكاندا، سەرەڕای ئەوەی شوێنەكەی دەكەوێتە ناوچەیەكی دابڕاوی باكوری ئەوروپا.

لە پلەی دووەمدا وڵاتی گرینلاند دێت، بەوەی بە شوێنێكی نمونەیی دادەنرێت، بەهۆی كەمی رێژەی تاوانكردنەوە، هەروەها ئەم وڵاتەش بەهەمان شێوەیە لە شوێنێكی دابراوی باكوری ئەوروپایە.

گرینلاند گەورەترین دوورگەی جیهانە لە %80 زەویەكەی سەهۆڵبەندانە.

دوورگەی گرینلاند هەرێمێكی خۆو بەڕێوبەرێتیە ئۆتۆنۆمێكی بەرزی هەیە سەربە شانشینی دانیماركە، دەكەوێتە باكوری ئەمریكای باكور نێوان زەریای ئەتڵەسی و قوتبی باكور.

هەر لەو تۆمارەدا وڵاتی لۆكسمبۆرگ لەناو باشترین وڵاتاندا هاتوە بۆ پەنابەری، هۆكاری ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەو خزمەتگزاریە پزیشكیە پێشكەوتوەكەی هەیەتی، لەلایەكی ترەوە رێژەی تاوانكاری زۆر نزمە، و خراپترین تاوان لەو وڵاتە بریتیە لە دزیكردن.

لۆكسمبۆرگ دەكەوێتە رۆژئاوای ئەوروپا و، دەكەوێتە نێوان هەرسێ وڵاتی ئەڵمانیا ، بەلجیكا و فەرەنسا.

لۆكسمبۆرگ كە یەكێكە لە بچووكترین دەوڵەتەكانی ئەوروپا ، رووبەرەكەی 2،586 كیلۆمەتر چوارگۆشەیە و، ژمارەی دانیشتووانی 543 هەزار و 202 كەسە .

وڵاتی ئایسلەنداش لەو پۆلێنەدا ناوی تۆماركراوە، وەك بژاردەیەكی سروشتی بۆ هەركەسێك دەیەوێ لەو جەنگە رابكات، هۆكاری تۆماركردنی ئەم وڵاتە لەو پۆلێنكردنەدا بەهۆی هێمنیەوەیەتی، لە مێژودا جەنگی كەمی تێدا كراوە، بۆیە بە شوێنێكی باش ئەژمار دەكرێت لە هەڵگیرساندنی جەنگدا.







ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved