دینا قسە لەسەر دەنگۆی پەیوەندی خۆشەویسی لەگەڵ عمرو دیاب ناكات

sharpress.net

144 جار خوێندراوه‌ته‌وه

29/11/2018‌

شارپرێس:
دینا شربینی هونەرمەندی میسری ئامادەنەبوو قسە لەسەر ئەو دەنگۆیانە بكات، كە چەند رۆژێكە بووەتە جێگەی مشتومڕی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان.

چەند رۆژێكە دەنگۆی ئەوە هەیە، كە پەیوەندی خۆشەویستی لەنێوان دینا شربینی‌و گۆرانیبێژی میسری عمرو دیاب هەیە، كە دەنگۆكانیش لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان باس دەكرێت.

هەرچەندە دەنگۆكان بەشێوەیەكە، كە بەهۆی ئەو پەیوەندییە خۆشەویستییەوە ئەو دوو هونەرمەندە بەم نزیكانە هاوسەرگیری دەكەن، بەڵام دینا ئامادەنەبوو لەو بارەوە هیچ قسەیەك بكات.

شربینی لەبەرنامەیەك دوای ئەوەی لەو بارەوە پرسیاری لێكرا وتی: خەڵك چی دەڵێن با بیڵێن، بەڵام من لەو بارەوە هیچ شتێكم نییە بۆ وتن‌و پێویست بەروونكردنەوەش ناكات.

بەستنەوەی ناوی دینا شربینی بە عمرو دیاب بۆ مانگی رابردوو دەگەڕێتەوە، دوای ئەوەی لەوێنەیەكدا پێكەوە دەركەوتن‌و ئەوەش كاردانەوەی دروست كرد.

هـ ـ ح







ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved