شارپرێس:
یەكەم وڵاتی عەرەبی لەكەنداو، رێگەی بە بەكارهێنانی حەبی زیادكردنی ئارەزووی سێكسی دا، كە بە "ڤیاگرای ژنان" ناسراوە.
رۆژانەی "الرأی" كوێتی بڵاویكردەوە، لەكاتی نووسینی پزیشك بۆ بەكارهێنانی ئەو جۆرە لەچارەسەر، ئەوە نەخۆش دەتوانێت بەكاریبێهێتو كێشە تەندروستییەكەی پێچارەسەربكات.
ئەو بەكارهێنانە بە پشتبەستن بە یاسای ژمارە 302ی ساڵی 1980 رێگەی پێدراوە، كە باس لەنەخۆشییە جۆراوجۆرەكانو وەرگرتنی چارەسەرییەكانیان دەكات.
رۆژنامەكە بڵاویشیكردەوە، كە لەئێستادا 16 نەخۆشی ژن داوای ئەو چارەسەرەیان كردووەو پزیشكیش رەزامەندی لەسەر بەكارهێنانی حەبەكە دەربڕیوە بۆیان.
هـ ـ ح