وێنە.. مانگایەك بە دوو مەتر باڵاوە دەبێتە ئەستێرەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان

sharpress.net

1104 جار خوێندراوه‌ته‌وه

29/11/2018‌

شارپرێس:
مانگایەك، كە لەئوسترالیا دەژی، خاوەنی نزیكەی دوو مەتر باڵایەو ئەو مانگایەش بووەتە ئەستێرەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان.

باڵای تەواوی ئەو مانگایە 194 سم و كێشی 1.4 تۆنەو گەورەترین مانگایە لەو وڵاتە، ئەوەش بەپێی هەواڵی NBA new.

مانگاكە تەمەنی حەوت ساڵە، كە ناوی لێنراوە نیكرزو بەهۆی ئەو باڵا بەرزییەوە میدیاكان وەك ئەستێرەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان ناساندوویانە.

بەهۆی ئەو ناوبانگییەی مانگاكە ، خەڵكی باڵای مانگەكەیان بەبەرزی یاریزانانی سەلە بەراورد كردووە، كە باڵای لەچەند یاریزانێكی بەناوبانگ بەرزترە، وەك لەم وێنەیە دەبینرێت.

هـ ـ ح







ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved