شارپرێس:
ماوریسیۆ بۆكیتینۆی ئەرجەنتینیو راهێنەری یانەی تۆتنهامی ئینگلیزی قسەی لەسەر بردنەوەی لەسەر یانەی بەرشەلۆنە كرد.
ماوریسیۆ لەمیانی لێدوانێكی رایگەیاند، یاری كۆتایی بەرانبەر بەرشەلۆنە یارییەكی قورسە لەخولی یانە پاڵەوانەكان، بەڵام بردنەوە لەو یانە كەتەلۆنییە مەحاڵ نییە.
راهێنەرە ئەرجەنتینییەكە راشیگەیاند، كە هەموو هەوڵێك دەدەن لەگەڕی كۆتایی قۆناغی كۆمەڵەكان یارییەكەی بەرانبەر بەرشەلۆنە بە بردنەوە كۆتایی پێبهێنین، بۆ ئەوەی بەدڵنیایی سەربكەوین یۆ قۆناغی داهاتوو.
ئەمە لەكاتێكدایە شەوی رابردوو لەگەڕی پێش كۆتایی قۆناغی كۆمەڵەكان تۆتنهام رووبەڕووی یانەی ئەنتەرمیلان بووەو یارییەكەش بەگۆڵێكی بێ بەرانبەر یانە ئینگلیزییەكە براوە بوو.
هـ ـ ح