نیمار هەمووان شۆك دەكات

sharpress.net

145 جار خوێندراوه‌ته‌وه

29/11/2018‌

شارپرێس:
نیمار داسیلڤای بەرازیلی‌و یاریزانی یانەی پاریس سان جێرمان دوای یاری بەرانبەر یانەی لیڤەرپوڵ هەمووانی شۆك كرد.

نیمار لەمیانی لێدوانێكی رایگەیاند، كە بۆ یارییەكەی بەرانبەر یانەی لیڤەرپوڵ بەتەواوی ئامادەنەبووە، ئەوەش بەهۆی باشنەبوونەوەی پێكانەكەی، كە لەماوەی رابردوو تووشی هات.

یاریزانە بەرازیلییەكە راشیگەیاند، بەهۆی گرنگی یارییەكەوە بەشداریم لەیارییەكە كرد، چونكە دەبوو لەو یارییەدا براوە بین، بۆ ئەوەی سەربكەوین بۆ قۆناغی داهاتوو.

شەوی رابردوو یانەی لیڤەرپوڵ رووبەڕووی یانەی پاریس سان جێرمان بووەوە، كە یارییەكە بەدوو گۆڵ بەرانبەر بەگۆڵێك لەسودی یانە پاریسییەكە كۆتایی هات.

هـ ـ ح






ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved