سركەی سێو چییە؟ سوودە سەرسوڕهێنەرەكانی بۆ جەستەی مرۆڤ

تەندروستی

29/11/2018‌ 1605 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كاتێك، كە بەكتریەكان لە شەكرو ئەلكولی هەبوو لە ئاوی میوە هەنگوین یان هەر شلەمەنییەكی هاوشێوە سوود لێ دەبەن، دروستدەبێت.

ئەنجامی ئەم پڕۆسەیە تێكەڵەیەكی ئەسید ئیستیكە كە پێدەچێت مەوادی موغەزی تریشی هەبێت.

سركەی سێو لەگەڵ ئاوی میوەدا دروستدەبێت.
پێدەچێت تام و بۆنی نەرمی ئەو لە بەناوبانگبوونی ئەو وەكوو باشترین جۆری سركە یارمەتیدەر بێت.

یارمەتیدەر لە كێش كەمكردنەوەیە
لە لێكۆڵینەوەیەكدا كەسانێك كە زیادبوونی كێشیان هەبووە و لە سركەی سێوی تەڕاو و شل لەگەڵ شلەمەنیتر سوودیان بینیبوو بە بەراورد لەگەڵ كەسانێك كە لە ڕژێمی كەمكردنەوەی كێشی خۆیان لە سركەی سێو سوودیان نەبینیبوو.

كەمكردنەوەی كێشی خێرایانەتریان هەبوو و چەوری ورگی خۆیان خێراتر لەدەستدا. 

لێكۆڵەران هەروەها گووتیان كە سركەی سێو پێدەجێت لەسەر هەندێك ژێنی تێك گیراو لە شكانی چەورییەكان كاریگەری دادەنێت.
بەڵام هیچ بەڵگەیەك لە پەیوەندی لەگەڵ ئەوەی كە ئەگەر بڕی بەكارهێنانی سركە زیاتر بكەین، كێش كەمتر بە خێرایی  لەدەستبدەین، بوونی نییە.

كەمكردنەوەی شەكری خوێن
بەكارهێنانی سركەی سێو دەتوانێت نەخۆشانی تووشبوو بە شەكرە یارمەتی بدات و بڕی گڵۆكێزی خوێن پاش لە سەرفكردنی خواردن كەم بكاتەوە.

بۆ ئەم مەبەستە دوو كەوچك سركەی سێو لە پەرداخێك ئاودا تێكەڵ و پێش لە خواردنی چێشت دەبێت سوودی لێ ببینرێت و بەكار‌بهێنرێت.

سركەی سێو دەبێتە هۆی زیادبوونی حەساسییەت بە ئەنسولینەوه و شەكری خوێن پاش لە خواردنی چێشتی نیشاستەدار لە كەسانی توشبوو بە  شەكرە كەم دەكاتەوە.

هەروەها ڕێگری لە هەرسی بڕێك لەنیشاستە دەبێت و لە كونتڕۆڵی شەكرەی خوێندا كاریگەرە.

شەكرەی خوێن گەر پلەی بەرز‌بێت لە درێژماوەدا دەتوانێت ببێتەهۆی نەخۆشییەكانی دڵ، گورچیلە، جەڵتەی مێشك و كوێربوونیش.

كونتڕڵكردنی ئەنسولین
سركەی سێو هەروەها دەتوانێت ببێتە هۆی كەمكردنەوەی ئەنسولین له پاش خواردن.
خانەكانی جەستە پێویستیان بەم هۆرمۆنەیە تا گڵۆكێز لە خوێن ڕابكێشن و بۆ دابینكردنی وزەی جەستە سوودی لێ ببینن.

بەڵام كاتێك كە بڕێك زیاتر لە ئەندازەی ئەنسولین تەڕەشوح دەبێت، كاردانەوە قبوڵكردنی جەستە بەم هۆرمۆنە كەمدەبێتەوە،  بەم دۆخە بەرگری كردن بە ئەنسولین ناو لێ دەبەین كە دەبێتە هۆی نەخۆشی شەكرەی دەرەجە2 لە جەستەدا.

شەڕكردن لەگەڵ میكرۆبەكاندا
سركەی سێو یان هەرجۆرە سركەیەكی تر، بەهۆی ئەسید ئیستیكی هەبوو لەودا هەندێك لە میكرۆبەكان لەنێو دەبات.

ئەم خەسڵەتەی سركەی سێو بەباشترین شێوە لە خواردنەكاندا كاردەكات.

بۆ نموونە ئەو بەكتریانەی كە له گەڵای زەڵاتەكاندا بوونی هەیە، بەباشی خاوێن دەكاتەوە.

دەرمانكەری كڕێش و مووخوركەی سەر
بەهۆكارگەلێكی زۆرەوە پێشنیار دەكرێت كە وەكوو كەرەستەیەكی شۆردنی سەر بەكار بهێنرێت، بەڵام بەڵگەی ئەوە بوونی نیە كە جەخت لەوە بكاتەوە كە سركە بەكتریا یان قارچكەكانی سەر لەنێو ببات. گەریش كڕێشی كەسەكە لەنێونەچوو، دەبێت پەیوەندی بە پزیشكەوە بكەیت.

دەرمانكەری ئەسپێون و ڕەشكی سەر 
سركەی سێو  ڕێگایەكی باش بۆ ڕزگاربوون لە ئەم خەلقكراوە بچووك و تۆودانەرانەیە. تەنانەت ئەگەر دەرمانی كوردەواریش وەكو ڕۆنی زەیتوون، ساس، ئەلكول و...تاقیكرانەوە و وەڵامێك وەرنەگیرا، دەتوانرێت لە سركەی سێو سوود ببینرێت و ئەم زیندەوەرە گچكانە لەنێو ببەیت.

سپیكردنەوەی ددانەكان
سركەی سێو پێدەچێت ددانەكانتان سپی و ڕوون بكاتەوە، بەڵام لەهەمانكاتیشدا بەكارهێنانی بەبێ تێكەڵكردنی لەگەڵ ئاودا، بەشی پوكی دان زیان پێدەگەیەنێت.

سركەی سێو پڕ لە پكتینە
پیكتین دژەبەكتریایەكی سروشتی و بەهێز بۆ پارێزگاریكردن لە ددانەكان و درەوشانەوەی ئەوە.

دەرمانكەری مایەسیری
كەوچكێكی چاخواردان سركەی سێو لە كوپێك ئاودا تێكەڵ بكەن و ڕۆژی دووجار نۆشی بكەن.

ئەگەر تەحەمولی كزانەوەی ئەوتان هەیە بە لۆكەیەك سركەی سێوەكه بە كۆمتاندا بێنن، كە لە یارمەتیدانی زوو چاكبوونەوەی ئەو یارمەتیدەر دەبێت.

دەرمانكەری ئیلتیهاباتی گوێ
سركەی تەڕاو وشلی لە 2%پێدەچێت یارمەتی ئیلتیهاباتی گوێ بدات.

پارێزگاری كردن لە خانەكانی جەستە
پلی فنول پێكهاتەی كیمیاوی هەبوو لە میوە و سەوزیەكانە.

ئەم پێكهاتەیە ئەنتی ئوكسیدگەلێكن كە خانەكان لە زیانەكانی پەیوەند بە شێڕپەنجە و نەخۆشییەكانیتر پارێزگاری لێدەكات.