پێنج هۆکاری گرنگ بۆ خواردنی هێلکە

تەندروستی

29/11/2018‌ 1945 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یەک هێلکه بۆمبێکی 70 کەلۆری وزەیە کە بۆ تەندروستبوون هەروەک ئەستێرەیەک دەدرەوشێتەوە.

ئەگەر ئێوە حەز لە خواردنی هێلکە ناکەن و لە خواردنی ئەو دوور دەکەونەوە، لەم بابەتەدا بە پێنج هۆکاری دڵنیاکەرەوە  ئێوە هاندەدەینەوه، کە واتە بابەتەکەمان بەوردی سەرنج لێوە بدەن.

1- یەکێک لەو سەرچاوە هەرزانانەی کە سەرچاوەی پڕۆتین بەهەژمار دێت، خواردنی هێلکەیەکی ئاساییە کە کەمتر لە 250دینار خەرج دەبات و شەش میلیگرام پڕۆتین بە چلۆنایەتییەکی بەرزەوە بۆ جەستەتان دابیندەکات.

بەدەربڕینێکی تر تەواوی ترشەکانی ئەمینە کەدەبێت لە بڕێک گۆشت کە بە نرخێکی گرانتریش دەیکڕن بە خواردنی ئەو هێلکەیە دابین دەبێت، هەڵبەت ئەوەشتان لەبیر بێت کە نیوەیەک لە پڕۆتینەکانی هێلکە لە زەردێنەکەی ئەودایە.

2-بە خواردنی ئەو لە ژەمی بەیانیان هەستی تێربوونی درێژخایەنترتان دەبێت. نانخواردنی بەیانیان بە هێلکەیەک هەستی تێربوونی زیاتر لە ژەمە خواردنەکانی ترتان پێدەبەخشێت.

له ڕاستیدا خواردنی هێلکە لەم ژەمەخواردنەکاندا دەبێتە هۆی ئەوە کە هۆرمۆناتی برسێتی لە ئاستێکی نزمتر بپارێزرێن و نسبەت بەکەسانێک کە خواردنی مەوادی خۆراکیی تریان بۆ نانی بەیانی سوود لێ نەبینیوە، ئەم کەسانە تا ژەمیی نیوەڕۆ هەستی تێری زیاتریان دەبێت.

3_چاوەکانی ئێوە لە ڕووناکیی زیانبەش دەپارێزێت. هێلکە پڕ لە مادەیەک بەناوی لوتیئینە. لوتیئین لە پێکهاتە سەرەکییەکانە کە لە زۆربەی ناوچەکانیی چاودا هەیە.

سوودەکانیی لوتیئین
لوتیئین لە چاو لەبەرانبەر  شەپۆلە زیانبەخشەکانی هەتاو پارێزگاری دەکات.
زیانەکانی شەبەکیەی چاو لادەبات.
لێکۆڵەران دەڵێن، کە بەکارهێنای لانیکەم 10میلیگرام لوتیئین لەڕۆژدا سوودی فراوانی بۆ چاو هەیە.
هەروەها لوتیئین چاو لە ڕووناکی و تیشک کە لە مۆبایل و کۆمپیوتەر و...دا بڵاو دەبێتەوە، دەپارێزێت.
دیسانەوە دەبێت ئەوە جەخت لێ بکەینەوە کە لوتیئین لە زەردێنەی هێلکەدا بەدی دەکرێت.
ئەم خاڵەش بۆ کەسانێک کە بەس سپێنەی ئەو بەکار دێنن و دەخۆن، دەتوانێت زۆر گرنگ بێت!

4- کونتڕۆڵکردنی کۆلیستڕۆڵی زیادە دەکات، هەرچەندە گریمانەو قسەگەلێکیش هەبووە سەرچاوەی نەخۆشییەکانی دڵیان بەوەوە پەیوەست کردووە( واتە زیادبوونی کوڵیستڕۆڵ و زیادبوونی توشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ) بەڵام لەئێستادا لێکۆڵەران ئەوە دەڵێن کە کوڵیستڕۆڵی هەبوو لەخواردنەکانی وەکوو هێلکە، سەدەف و...بۆ تەندروستی زیانبەخش و مەترسیدار نین.

5_زیادکردنی قەبارەی ماسولکە
قەبارەی ماسولکەی جەستە لە تەمەنی 30ساڵان بەدواوە دەست بەکەمکردنەوە دەکات، بەدەربڕینێک
کەسانیی سەروو تەمەن 30ساڵ بەڕادەی 3%تا5%لە قەبارەی ماسولکەیی خۆیان لە هەر دە ساڵێکدا لەدەستدەدەن.
لەدەستدانی ماسولکە دەبێتە هۆی هەستی لاوازێتی، ماندوویەتی، و.... کە لە ئەنجامدا مەترسی جۆرەها نەخۆشی لە تەمەنی سەرووتر زیاتر دەکات.

وەرزشکردن بەتایبەت ڕاهێنانی هێزداری(یاری لەشجوانی و ئاسن) ئێوە یارمەتیدەدات تا هەندێک لە ماسولکەکان بپارێزن.
بەڵام پڕۆتینی پێویستیش زۆر گرنگە.
هێلکە پڕۆتینی لە ئاستێک بەرزدا هەیە کە پاش لە وەرزش بۆ دووبارە گەڕانەوەی ماسولکە هاوکار دەبێت.