خولی نایابی کوردستان.. نەورۆز و برایەتی سەرکەوتنیان بەدەستهێنا

sharpress.net

86 جار خوێندراوه‌ته‌وه

29/11/2018‌

شارپرێس:
لە خولى نایابى کوردستان، یانەی نەورۆز بە گۆڵێکى بێ بەرامبەر لە ئاراراتى بردەوە و برایەتیش لە پێشمەرگەى هەولێری بردەوە.


لە بەردەوامی یارییەکانی هەفتەى حەوتەمى خولى نایابى تۆپى پێى کوردستان، یانەی نەورۆز لە یاریگاى خۆیدا میواندارى ئاراراتى کرد و بە گۆڵێکى بێ بەرامبەر یارییەکەى بردەوە.
تاکە گۆڵەکەى نەورۆزى خاوەن یاریگا و هاندەر دیارعەلى لە خولەکى ٧٧دا تۆماریکرد.


لە یارییەکى تردا، پێشمەرگەى هەولێر لە یاریگاى خۆیدا، بەرامبەر برایەتى یاریکرد و بە دوو گۆڵى بێ بەرامبەر یارییەکەى بە برایەتى دۆڕاند.


هەروەها زێرەڤانى و دەربەندیخانیش لە یاریگاى خۆیاندا و بەدواییەکدا لە هەندرێن و ئاکرێیان بردەوە.


بڕیارە سبەى هەینیش سێ یارى تر ئەنجام بدرێن، لە یارى دێربى شارى دهۆکدا، دهۆک میواندارى زاخۆ دەکات و هەولێریش رووبەڕووى شێروانە دەبێتەوە و پێشمەرگەى سلێمانیش دەبێتە میوانى گازى باکور.


هـ ـ ر






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved