بۆسکێچ: بەرشەلۆنە بەهۆی دێمبلییەوە توشی کێشە بووە

sharpress.net

155 جار خوێندراوه‌ته‌وه

29/11/2018‌

شارپرێس:
بۆسکێچ پێیوایە عوسمان دیمبلى پێویستى بە کات هەیە بۆ ئەوەى لەگەڵ شێوەى یاریکردنى بەرشەلۆنەدا بگونجێت.


سێرجیۆ بۆسکێچى یاریزانى بەرشەلۆنە بە رۆژنامەمى مۆندۆى ئیسپانى وتوە "دیمبلى گەنجێکى بچوکە و پێویستى بە کاتە بۆ گونجاندن، پێویستە لەسەر ئێمەش ئاراممان هەبێت لەگەڵیدا".


بۆسکێچ ئاماژە بەوەش کردوە "پێویستە دیمبلى بەردەوامبێت بۆ ئەوەى زیاتر فێربێت و هیواش هەیە بەزووترین کات لەگەڵ شێوەى یاریکردنى یانەکە بگونجێت، بەڵام پێشیوایە ئەم چاوەڕوانییە لەسەر یانەکە کەوتووە".


بۆسکێچ باس لە ئاستى یانەکەى کردوە  و وتویەتیی "لە چامپیۆنز لیگدا بەرامبەر ئایندهۆڤدا رووبەڕووى ئاستەنگى بوونەوە، بەڵام بەگشتى پێیوایە لە دەرەوە و لە ناوەوەى یاریگاى خۆیاندا ئەنجامى باشیان بەدەستهێنا و پێویستیشە بە بەهێزییەوە کێبڕکێ بکەن و هەست بە قورسى پاڵەوانێتییەکەش دەکەن".


هـ ـ ر







ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved