پۆشاكێكی زیرەك سنوورێك بۆ دەستدرێژیكردن دادەنێت

sharpress.net

366 جار خوێندراوه‌ته‌وه

30/11/2018‌

شارپرێس:
كۆمپانیایەكی بەرازیلی بڕیاریداوە پۆشاكێكی زیرەك دروست بكات كە سنوورێك دادەنێت بۆ دیاردەی دەستدرێژیكردنە سەر كچان.

بەپێی سكای نیوز، كۆمپانیای ئۆگلیفی تایبەت بە ریكلام پۆشاكێكی دروستكردووە، كە هەست بە دەستلێدانی نەویستراو دەكات لە جەستەی ئەو كچانەی لەبەری دەكەن لە یانە شەوانەكاندا.

ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەو كۆمپانیایە ئەو پۆشاكەی دروستكردووە وەكو بەشێك لە پڕۆژەی "جلوبەرگی شكۆمەندانە" و لەلایەن كۆمپانیای شوەیبزی گشتی بۆ خواردنەوە دروستكراوە.

پۆشاكە زیرەكەكە پشت دەبەستێت بە هەستكردن بە هەستەوەری شوێنەكان، وە هێزی دەستلێدان لەسەر جەستەی ئەو كەسەی لەبەری دەكات، بەزیادكردنی پەستان و گەرمی، دواتر زانیاریەكان لە فایلێكی تایبەتمەندان تۆماردەكات.

كۆمپانیاكە بڕیاریدا بە ناردنی سێ كچ بۆ یانەیەكی شەوانە كە ئەو پۆشاكەیان لەبەردایە بۆ زانینی ئەو شوێنانەی كە زۆرترینان دەستیان بەردەكەوێت لە جەستەیاندا، پۆشاكەكە دەریخست ئەو شوێنانە (سنگ و سمت و دەست) برتین لەو شوێنانەی كە تووشی پەستان دەبنەوە بەپێی تۆماری هەستەوەرەكان.

بەپێی زانیاریەكان هەرسێ كچەكە لەماوەی چوار كاتژمێردا 157 جار دەستیان لێدراوە.
ه.م






ads

زۆرترین خوێندراوە

ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved