شارپرێس:
ڕۆژنامه‌یه‌كی ئیسرائیلی ده‌ڵێ، سه‌رۆك كۆماری توركیا كوشتنی جه‌مال خاشقچی ڕۆژنامه‌نووسی سعودیی وه‌ك كارتێكی فشاری به‌هێز به‌كارده‌هێنێت، بۆئه‌وه‌ی ئه‌مریكا ناچار به پشتكردن له یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه) بكات.
ڕۆژنامه‌ی هائارتس-ی ئیسرائیلی له ڕاپۆرتێكیدا به‌ناونیشانی "كورده‌كانی سوریا ده‌بنه قوربانیی كوشتنی خاشقچی" ڕایگه‌یاند، "دۆناڵد تره‌مپ-ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئێستا له‌دۆخێكدایه، ئاماده‌یه هه‌موو شتێك بدات له‌پێناو ڕزگاركردنی محه‌مه‌د بن سه‌لمان-ی شازاده‌ی جێنشینی سعودییه له‌كه‌یسی كوشتنی جه‌مال خاشقچی".
ڕۆژنامه‌كه ده‌شڵێ، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان-ی سه‌رۆك كۆماری توركیا ئاماده‌یه له‌و بابه‌ته‌دا هاوكاریی تره‌مپ بكات، به‌ڵام هاوكارییه‌كه‌ی به‌بێ به‌رامبه‌ر نیه، به‌ڵكو ئه‌ردۆغان ده‌یه‌وێت یه‌په‌گه به‌شێك بێت له مه‌رجی هاوكارییه‌كه‌ی ئه‌مریكا، واته له‌به‌رامبه‌ر پشتكردنه یه‌په‌گه له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه، ئه‌ردۆغان دان به‌وه‌دا ده‌نێت محه‌مه‌د بن سه‌لمان په‌یوه‌ندیی به‌كوشتنی خاشقچیه‌وه نه‌بووه.
ئه‌وه یه‌كه‌مجار نیه كه توركیا، بژارده‌ی یان ئه‌نقه‌ره یان یه‌په‌گه بخاته به‌رده‌ست ئه‌مریكا، به‌ڵام وه‌ك ڕۆژنامه ئیسرائیلییه‌كه ده‌ڵێ، كه‌یسه‌كه‌ی خاشقچی ئه‌مجار كارتێكی فشاری به‌هێزه به‌ده‌ستی ئه‌ردۆغانه‌وه، هه‌ربۆیه كورده‌كان باجی پاراستنی په‌یوه‌ندییه‌كانی واشنتۆن‌و ڕیاز ده‌ده‌ن.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدان (ئه‌كه‌په) كه ئه‌ردۆغان سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، له‌گه‌ڵ واشنتۆن له‌دانوستاندان، بۆئه‌وه‌ی ئه‌مریكا ناچار بكه‌ن هاوكارییه‌كانی بۆ یه‌په‌گه ڕابگرێت، بۆئه‌وه‌ی ئه‌كه‌په ئه‌و بابه‌ته وه‌ك ده‌ستكه‌وت له‌بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانیه‌كانی توركیا به‌كاربهێنێت، كه وا بڕیاره مانگی ئاداری ساڵی داهاتوو ئه‌نجامبدرێت.
بڕیاره له كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه جی 20 ئه‌ردۆغان و محه‌مه‌د بن سه‌لمان چاویان به‌یه‌ك بكه‌وێت، بۆیه چاودێران وایده‌بینن له‌ئه‌گه‌ری ئه‌نجامدانی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه، شێوازی ڕێككه‌وتنی توركیا‌و سعودییه دیاریبكرێت.
ڕ. ج