شارپرێس:
شێرپهنجه یهكێكه له نەخۆشییە درێژخایەن و بەربڵاوەکان لهزۆربەی وڵاتانی جیهان، بەڵام دەتوانین بە ناسینی هۆکارە ڕەخسێنەرەکانی شێرپهنجه، خۆمان لە تووشبوون بهو نهخۆشییه بپارێزین.
لەم بابەتەدا هەندێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی توشبوون بهشێرپەنجەتان بۆ دەخەینەڕوو:
شیرینییە دەستکردەکان
ههرچهند توێژینهوهیهكی یهكلاكهرهوهی ورد لەبارەی زیادبوونی مەترسیی بە شێرپەنجە بەهۆی شیرینییه دەستکردەکانەوە بوونی نییە، بەڵام لێکۆڵەران ئاماژە بەوە دەکەن کە مادەی ساخارینی هەبوو لە شەکری سپی بووە هۆی زیاتربوونی مەترسی شێرپەنجە لە مشکە بیابانییە تاقیکراوەکاندا.
تیکشی x
تەنانەت کەرەستەی کەم تیشکیش چانسی تووشبوون بە شێرپەنجە زیاتر دەکەن.
مۆبایل
ئهو ئامێرهی کە هەمیشە ئێمە بەدەستمانەوەیە شەپۆلگەلێک هاوشێوەی شەپۆلی مایکرۆیۆ لەخۆیان دەردەکەن، بەڵام هێشتا بەوردی دیارینەکراوە کە ئەم شەپۆلانە ئەگەری تووشبوون بەشێرپەنجە دەڕەخسێنن یان نا.
بەڵام بۆ دڵنییایی زیاتر لە هێدفۆنی بلوتوزدا Hands free سوودببینن یان لە چاتکردنی کورتخایەن سوود ببینن.
لەفەی هەندێک گۆشتەمەنی (سۆسیس و کاڵباس و هەمبەرگر و قیمەی بەستوو) خواردنی ڕۆژانەیان مەترسیی توشبوون بە شێرپەنجەی کۆڵۆن زیاد دهكات، ئهو كهرهسته خۆراکیانە ماددهی نیتریتیان تێدایە و دەبنە هۆی شێرپەنجە.
دەبەی پلاستیکی یان نایلۆنی
دەبەی پلاستیکی یان نایلۆنی مادەیەکیان بەناوی بیسفینۆڵی ئەی (BPA) تیایە.
زۆر لە لێکۆڵەران ئاماژە بەوە دەکەن کە نزیکبونەوە لەگەڵ کەمێک BPAدەتوانێت ببێتە هۆی زیادبوونی ڕیسکی تووشبوون بە شێرپەنجەی سنگ، شێرپەنجەی پڕۆستات، لەباربرنی منداڵ، نەزۆکی و منداڵنەبوونی، زووتر باڵقبوون و سیندرۆمی میتابۆلیکی وەکوو شەکرەی دەرەجە 2.
بۆ دڵنیابوونەوەی زیاتر لە بەکارهێنان و پاراستنی خواردن لەم کەرەستە پلاستیکیانە خۆتان بەدوور بگرن. بۆ خواردنی گەرم لە کەرەستەی شوشەیی یان ستیل سوود ببەن.
پەیوەندی سێکسی
ڤایرۆسی پاپیلومای مرۆڤی(HPV) بەربڵاوترین ههوكردنی گوازراوهیه لە ڕێگەی سێکسەوەیە، کە دەتوانێت ببێتە هۆی شێرپەنجەی ڕەحم و چهند جۆرێكی دیكهی شێرپهنجه.
زۆربەی ئەو کەسانەی کە پەیوەندی سێکسیی لاوەکیانە یان ئاساییان هەیە، ئەم ڤایرۆسە لەهەندێک کاتدا وەردەگرن، بەڵام هەمووویان تووشی شێرپەنجە نابن و زۆرجار ڤایرۆس HPV لەنێو دەچێت.
پیسبوونی هەوا
پیسبوونی هەوا یهكێكه له مهترسییهكانی توشبون به شێرپهنجهی سییهكانو قورگ، هەروەها پەیوەندی پیسبوونی هەواو ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی میزەڵدانیش زیاد دهكات.
ڕ . ج