بكوژه‌كه‌ى ژنان دان به‌ 90 تاواندا ده‌نێت

sharpress.net

1123 جار خوێندراوه‌ته‌وه

30/11/2018‌

وه‌رگێرانى : لوقمان حاجى قادر

لێكۆڵينه‌وه‌ى تازه‌ له‌گه‌ڵ "سامۆئيل ليتڵ" تاوانباره‌ ئه‌مريكييه‌ كه‌ ته‌مه‌نى 78 ساڵه‌ ده‌ستپێكرده‌ووه‌ كه‌ له‌ سالى 2014 وه‌ فرمانى دادگايى هه‌تاهه‌تايى به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه‌ ، ئه‌مه‌ش دواى ئه‌وه‌ى "ليتڵ" دانينا به‌ ئه‌نجامدانى 90 تاوان به‌دريژايى چوار ده‌يه‌ى پێشوو. نووسينگه‌ى لێكۆڵينه‌وه‌كانى فيدراڵيش ده‌ڵێت "ليتڵ" له‌ مه‌ترسيدارترين بكوژه‌كانى مێژووى ئه‌مريكايه‌.


دانپێدانانه‌كه‌ش دواى ئه‌وه‌ هات كه‌ دۆسييه‌ى"ليتڵ" يان ڕه‌وانه‌ى "پرۆگرامى ڕه‌فتارى تاوانكارى توندوتيژ" VICAP كرد كه‌ ئامانجى شيكردنه‌وه‌ى ده‌روونى بكه‌رانى تاوانه‌ توندوتيژيى و پێشێلكارييه‌ سێكسييه‌كانه‌ ، دواتر ئه‌و زانيارييانه‌ ڕاده‌ستى ده‌سته‌ ياساييه‌ ناوخۆييه‌كان ده‌كه‌ن بۆ گه‌يشتن به‌ چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و دۆسييانه‌ى دراونه‌ته‌پاڵ كه‌سانى ناديار.


"كريستينا بالازۆلۆ" ى شيكه‌ره‌وه‌ى پرۆگرامه‌كه‌ ده‌ڵێت تاوانباره‌كه‌ كه‌ چوارساڵ له‌مه‌وپێش به‌ سێ فرمانى دادگايى هه‌تاهه‌تايى سزادراوه‌ له‌ به‌رامبه‌ر كوشتنى سێ ژندا له‌ نێوان ساڵانى 1987 و 1989 ، به‌ گوێره‌ى گووته‌ى خۆى دانى به‌ تاوانه‌كانيدا ناوه‌ له‌ پێناو گۆڕينى شوێنى به‌ندكردنى.


"بالازۆلؤ" ووتيشى له‌ كاتى چاوپێكه‌وتنى تاوانبار له‌گه‌ڵ تيمى تايبه‌تمه‌ند شوێنى تاوان و ژماره‌ى تاوانه‌كانيشى ئاشكرا كردووه‌ له‌و شار و وويلايه‌تانه‌ى تاوانه‌كانى تێدا ئه‌نجام داون وه‌ك "ميسيسپى و ئۆهايۆ و ئه‌ريزۆنا و لاسفيگاس و شوينى ديكه‌ش".


لێكۆڵه‌ره‌وان تا ئێستا له‌وه‌ دڵنيابوونه‌وه‌ كه‌ تاوانبارى ناوبراو دانى به‌  34 تاواندا ناوه‌ و دۆسييه‌كانى ديكه‌شى له‌ژێر لێكۆڵينه‌وه‌دان.


زۆرينه‌ى ئه‌و تاوانانه‌ى "ليتڵ" ئه‌نجاميداون دژ به‌ ژنان له‌ نێوان ساڵانى 1970 بۆ 2005 بووه‌ ، لێكۆڵينه‌وه‌كانيش ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ قوربانييه‌كانى ده‌ستى ئه‌و تاوانباره‌ ژنه‌ لاواز و تێوه‌گلاوه‌كان بوون له‌ دۆسييه‌كانى له‌شفرۆش و ئالووده‌بوون به‌ مادده‌ هۆشبه‌ره‌كانه‌وه‌ ، ئه‌و لێيده‌دان و ده‌يخنكاندن و دواتر لاشه‌كانيانى شوێنبزر ده‌كرد.


ڕاپۆرتێكيش كه‌ "نووسينگه‌ى لێكۆڵينه‌وه‌كانى فيدراڵى" ده‌ريكردووه‌ ده‌ڵێت ئه‌و شێوازه‌ى "ليتڵ" پياده‌ى كردووه‌ بۆ كوشتنى قوربانييه‌كانى وانيشان ده‌دات كوشتنه‌ به‌هۆى ڕووداووه‌وه‌ بوو نه‌وه‌ك تاوانكارى. چونكه‌ شوێنكارى لێدان و گوله‌ى به‌سه‌ر لاشه‌ى قوربانييه‌كانييه‌وه‌ جێنه‌هێشتووه‌ ، به‌ڵكو واده‌رده‌كه‌وت كه‌ قوربانييه‌كان برێكى زۆرى مادده‌ هۆشبه‌ره‌كانيان خواردبێت يان له‌ ئه‌نجامى ڕووداوو يان مردنى ئاسييه‌وه‌ مردبن.


زۆرينه‌ى ئه‌و تاوانانه‌ش له‌ نێوان ساڵانى حه‌فتاكان و هه‌شتاكانى سه‌ده‌ى ڕابردوودا ڕوويانداوه‌ له‌و كاته‌ى هێشتا ته‌كنيكى شيكردنه‌وه‌ى DNA به‌رده‌ست نه‌بوو بۆ پۆليس و لێكۆڵه‌ره‌وان.


"ليتڵ" تۆمارێكى ده‌وڵه‌مه‌ند و چڕوپڕى دۆسييه‌ى تاوانكارييه‌كانى لاقه‌كردن و دزى و خواردنى مادده‌ هۆشبه‌ره‌كانى هه‌يه‌.


نووسينگه‌ى لێكۆڵينه‌وه‌كانى فيدراڵى ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه‌ كه‌ تاوانبارى ناوبراو ته‌ندروستى زۆر باشه‌ و واش چاوه‌ڕوان ده‌كرێت باقى ژيانى خۆى له‌ به‌نديخانه‌ى تكساس به‌ره‌ێته‌سه‌ر كه‌ پێشتر له‌ به‌نديخانه‌ى كاليفۆڕنيا بوو و دواتر گوزارايه‌وه‌ بۆ تكساس.






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved