فڕۆكەكەی دۆناڵد ترامپ تووشی رووداو دەبێت

sharpress.net

1409 جار خوێندراوه‌ته‌وه

01/12/2018‌

شارپرێس:
فڕۆكەكەی دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئەمریكا، تووشی رووداو بووەو بەو هۆیەشەوە زیانی بەركەوتووە.

فڕۆكەكەی دۆناڵد ترامپ، لەفڕۆكەخانەی لاگواردیا لەشاری نیۆیۆركی ئەمریكا، تووشی رووداو بووە، دوای ئەوەی بەر فڕۆكەیەكی تر كەوتووە.

ئاژانسی "ئەسۆشیتد پرێس" بڵاویكردووەتەوە، كە فڕۆكەكەی ترامپ رۆژی 28ی مانگی رابردوو تووشی رووداوەكە بووە، كە فڕۆكەیەكی جۆری Bombardier Global Express بەرەو رووی رۆشتووەو پێكیانداوە، كە ئەوەی ترامپ لەجۆری Boeing 757.

ئاژانسەكە بڵاویشیكردەوە، بەهۆی ئەو رووداوەوە باڵی فڕۆكەكەی ترامپ زیانی پێگەیشتووە، كە لەناو فڕۆكەكەش سێ‌ لەتیمی فڕۆكەوانی هەبووە، بەڵام ئەوان هیچ زیانێكیان بەرنەكەوتووە.

هـ ـ ح






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved