دزە بەناوی براوەی خەڵاتی باڵۆندۆر دەكرێت

sharpress.net

111 جار خوێندراوه‌ته‌وه

01/12/2018‌

شارپرێس:
پێگەی "سكای ئیتالیا" ناوی براوەی خەڵاتی تۆپی ئاڵتوونی ئاشكراكرد، كە ئەو خەڵاتە بە باڵۆندۆر ناسراوە.

هەفتەی داهاتوو خەڵاتەكە لەلایەن گۆڤاری فرانس دەبەخشرێتە باشترین یاریزانی ساڵی رابردوو، كە هەریەكە لەئەنتوان كریزمانی فەرەنسی‌و كریستیانۆ رۆناڵدۆی پرتوگالی‌و لۆكا مۆدریچی كرواتی كێبڕكێی بردنەوەی نازناوەكە دەكەن.

پێگەكە ئاشكراشیكردووە، كە لۆكا مۆدریچی یاریزانی یانەی ریاڵ مەدرید براوەی تۆپی ئاڵتوونی دەبێت، كە زۆرترین خاڵی بەدەستهێناوەو لەدوای ئەویش ناوی كریستیانۆ رۆناڵدۆ لەپلەی دووەم دێت‌و پلەی سێیەمیش بۆ ئەنتوان كریزمان دەبێت.

لۆكا لەساڵی رابردوو لەگەڵ یانەی ریاڵ مەدریدو هەڵبژاردەی كرواتیا، ئاستێكی بەرزی پێشكەش كردو بەو هۆیەوە وەك بارشترین یاریزانی جیهان‌و ئەوروپاو وڵاتەكەشی دەستنیشانكراوە.

هـ ـ ح







ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved