ڤاڵڤێردی لەبەردەم دەستكەوتێكی گەورەدایە

sharpress.net

115 جار خوێندراوه‌ته‌وه

01/12/2018‌

شارپرێس:
ئەرنستۆ ڤاڵڤێردی ئیسپانی‌و راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە نزیكبووەتەوە لەتۆماركردنی ژمارەیەكی پێوانەیی.

رۆژنامەی "مۆندۆ دیپۆرتیڤیۆ"ی ئیسپانی بڵاویشیكردەوە، كە یاری یانەی بەرشەلۆنە و ڤیاریاڵ لەم هەفتەیە لەخولی ئیسپانی دەبێتە یاری ژمارە 400 بۆ ئارنستۆ ڤاڵڤێردی وەك راهێنەر لەخولەكە، كە تەنیا 15 راهێنەر لەو خولە ئەو ژمارەیان تۆماركردووە.

ڤاڵڤێردی ماوەی 12 ساڵە لەخولی ئیسپانی راهێنەرایەتی دەكات، كە لەساڵەكانی 2003 بۆ 2005 76 یاری ئەنجامداوەو لە نێوان 2013 بۆ 2017 (152) یاری ئەنجامداوە.

ڤاڵڤێردی 76 یارییەكەی لەگەڵ ڤالنسیا و ڤیاریاڵ ئەنجدامداوەو یارییەكانی تریش لەگەڵ ئەتلەتیك بیلباو بەرشەلۆنە، كە ئێستاش لەگەڵ یانە كەتەلۆنییەكە بەردەوامە.

هـ ـ ح 






ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved