جۆرج بۆشی باوك.. لەشەڕی جیهانی دووەمەوە بۆ گەردەلولی بیابان

جیهان

01/12/2018‌ 1575 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: حلمی رەسول رەزا
جۆرج بۆش پاڵەوانی جەنگی جیهانی دووەم، پیاوێك ژیاننامەیەكی ئاڵتونی هەیە، گرنگترین پۆستە سیاسیەكانی وەرگرتووە، لە ئەندامی كۆنگرێسەوە بۆ نوێنەری وڵاتەكەی لە نەتەوە یەكگرتوەكان، سەرۆكی حزبی كۆماری و نێردەی ئەمەریكا بۆ چین، بەرێوەبەری دەزگای هەواڵگری بۆ جێگری سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكان – رۆناڵد ریگن- بۆ ماوەی دوو ساڵ.

جۆرج بۆش سەركردایەتی وڵاتەكەی كردووە لە ماوەی جەنگی سارددا، و توانی سوپای عێراق تێكبشكێنێ لە سەردەمی سەدام حسین، بەلام لەسەركەوتنی بۆ ویلایەتی دووەم شكستی هێنا، چونكە پەیمانەكەی نەبردە سەر بەهۆی دانانی باجی نوێوە. ئەو 41 یەكەمین سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكا بوو، لە چاو سەرۆكەكانی پێش خۆیدا تەمەنی درێژتر بوو.

ناوبراو لە خیزانێكی ئەرستۆكراتیدا پێگەیشت لەناوچەی "نیو ئینگلاند"، لە تەمەنی هەژدە سەاڵیدا پەیوەندی بە هێزە چەكدارەكانەوە كرد، لەگەڵ ئەوەی بچوكترین فرۆكەوان بوو، بەلام 58 چالاكی جەنگی ئەنجامداوە لە جەنگی دووەمی جیهانیدا.

لە یەكێك لە چالاكیە جەنگیەكانیدا – وەك فرۆكەوانی قازیفەی تۆربید- چەكی پێچەوانەی ژاپۆنی لەسەر زەریای هێمن پێكای، بەلام كەشتەیەكی ژێرئاوی ئەمەریكی لەو كارەساتە رزگاری كرد. 

خەڵاتی كاركردنی ئازایەتی لە جەنگدا بە دەست هێناوە پێش كۆتایی كارەكەی پاشان هاوسەرگیری لەگەڵ ئافرەتێكدا كردوە بەناوی "باربرا پیرس" و بۆتە خۆشەویستی ژیانی.

ئەم هاوسەرگیریە لەوەدا بوو ژمارەی پێوانەیی بشكێنێ بەوەی درێژترین ماوەی هاوسەرگیریە لە مێژووی سەرۆكەكاندا بە درێژبونەوەی بۆماوەی 73 ساڵ. شەش مناڵیان هەبوو، یەكیان ناوی رۆبن بوو كە لە تەمەنی منداڵیدا مرد، و جۆرج دەبیلو بۆش؛ پاشان بۆ دوو گەڕ بوە سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكا.

مردنی ئەم سەرۆكە لە پاش ئەوە دێت چەند مانگێكە هاوژینەكەی كۆچیی دوایی كردوە لە مانگی ئاپریڵی رابردوو، لەپاش ئەوەوە لەسەر كورسیەكی جۆلاوە ژیان بەسەر دەبات.

ریگا بەرەو كۆشكی سپی 
پاش دەرچوونی لە زانكۆی – ییل-، كارە نوێیەكەی لە پیشەسازی نەوت لە ویلایەتی تەكساس دەست پێكردو هەر لەوێدا بوە ملیۆنێر، بەردەوام بوو لەسەر هێڵی باوكی ؛ كە ئەندامی ئەنجومەنی پیران بوو، گرنگی بە سیاسەت و خزمەتی گشتی دەدا، لە دوو ماوەدا وەك نوێنەر لە كۆنگرێس خزمەتی كردوە.

دوای ئەوەی بۆ ماوەی 8 ساڵ جێگری –رۆناڵد ریگن- بوو، پاشان بوە 41 یەكەمین سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكا، ماوەی سەرۆكایەتیەكەی لە ساڵی 1989 ەوە تاكو 1993 بەردەوام بوو، ئەم ماوەیە هاوكات بوو لەگەڵ كۆتایی هاتنی جەنگی ساردی نێوان بلۆكی رۆژهەڵات و رۆژئاوا.

لە ساڵی 1990، سیستەمی جیهانی نوێی راگەیاند، سەركردایەتی هەڵمەتی وەدەرنانی سوپای عێراقی كرد لە كوەیت لە پرۆسەی – گەردەلولی بیابان-، بەلام وای دەبینی دەستوەردان لە رۆژهەڵاتی ناوەراست دەبێتە فەوزا لە داهاتودا.

جەنگی كەنداو بوە مایەی زیاد بونی جەماوەرێتی ئەو، بەلام دوای ئەوە؛ پەیمانەكەی نەبردوە سەر بەوەی نەیتوانی باجی نوێ نەسەپێنێت و گوتبوی "سەیری لێوەكانم بكەن.. باجی نوێ نیە".

پاش ئەوەی لە بڕیارەكەی پەشیمان بوەوە؛ بەهۆی ئابوریە لاوازەكەیەوە، دەنگدەرانی لە پۆستەكەی دوریان خستەوە لەپاش كۆتایی هاتنی ویلایەتی یەكەمی و لە ساڵی 1992 دا لەبەرانبەر ركابەرەكەی، كاندیدی دیموكراتەكان – بیل كلنتۆن- شكستی هێنا.

لەگەڵ ئەوەدا، كوڕەكەی بینی –جۆرج دەبلیو بۆش- كە بۆ ماوەی 8 ساڵ هەڵبژیردرایەوە - ئەمەش دووەمجار بوو لە مێژووی ئەمەریكادان لە پاش جۆن ئادمز و جۆن كوینسی ئادمز.

سەرچاوە: سكای نیوز