بڵاوكردنەوەی گرتە ڤیدیۆییەكانی ئاشتی هەورامی گومانی دروستكردووە

sharpress.net

9577 جار خوێندراوه‌ته‌وه

01/12/2018‌

شارپرێس:
بڵاوكردنەوەی گرتە ڤیدیۆییەكانی ئاشتی هەورامی وەزیری سامانەسروشتییەكان گومانی دروستكردووەو گومانەكانیش بەو ئاراستەن، كە پەیوەندی بەكێشەكانی ناو پارتی دیموكرات هەبێت.

چەند رۆژێكە چەند گرتەیەكی ڤیدیۆیی ئاشتی هەورانی لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوەیان پێكراوەو كاردانەوەی جۆراوجۆری دروستكردووە، كە ڤیدیۆكان پەیوەندی بەكێشەی ناوبراو هاوسەرەكەی هەیە، وەك لەقسەكاندا دەردەكەوێت.

بەشێك لەكاردانەوەكان باس لەوە دەكەن، كە بڵاوكردنەوەی ئەو گرتە ڤیدیۆییانە لەم كاتەدا، بەمەبەستەو پەیوەندی بەو كێشانەوە هەیە، لەناو پارتی دیموكرات لەسەر پۆستە حكومییەكان دروست بووە.

لەو بارەوە مەحمود یاسین كوردی، رۆژنامەنووس لەئەژماری تایبەتی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك نووسیویەتی: "ئەو ڤیدیۆیەی ئاشتی هەورامی و چراخان زۆر كۆنە ئامانج لەبڵاوكردنەوەی لەو تەوقیتە ئەوەیە برادەرانی پاراستن بەروونی بە ئاشتی هەورامیان وت لەو حكومەتە شوێنكێت نابێت، كە مەسروور بارزانی سەرۆكوەزیران بێت".

مەحمود یاسین كوردی هەروەها نووسیویەتی: "هەڵوێستی بارزانی باوك و كوڕ لە سەر هەورامی روونە پێیانوایە بەرپرسی سەرەكی لە شكستی ئابووری سەربەخۆ و فرۆشتنی نەوت بەبێ بەغدا ئەو بووە".

ئاشتی هەورامی لەساڵی 2005وە وەزیری سامانەسروشتییەكانی هەرێمەو مەلەفی نەوتی لەژێر دەستدایە، كە باس لەوە دەكرێت ئێستا پارتی لەگەڵ كاندیدكردنەوەی بۆ ئەو پۆستە نین لەكابینەی داهاتوو.

هەروەها دڵشاد ئەنوەر رۆژنامەنووس لەو بارەوە دەڵێت: "گرتەیەكی ڤیدیۆیی ئاشتی هەورامی وەزیری سامانە سروشتییەكان لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان بڵاوبووەتەوە، تێیدا هاوسەری پێشوی داوای جیابوونەوە و جۆرێك لە بێزاری دەردەبڕێت بەرانبەری، كە تەوقیتی بڵاوبوونەوەی ئەو گرتە ڤیدۆییە قابیلی قسە لەسەر كردنە".

هەروەها دەڵێت: "هیچ گومانێكی تێدا نییە بڵاوكردنەوەی لەمكاتەدا، بەپلان و دەستی سیاسییە، ئامانج لێشی گەیاندنی پەیامی رێگری كردنە لەدیسانەوە دانانەوەی هەورامی بە وەزیر، كە نێچیرڤان بارزانی داكۆكی لێدەكات".

پێشتر شارپرێس لەهەواڵێكدا ئەوەی ئاشكراكرد، كە ئاشتی هەورامی بۆ جارێكی تر ناكرێتەوە بەوەزیری سامانەسروشتییەكان، ئەوەش بەهۆی ئەوەی مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی ناڕازییە لێی‌و بەهۆكاری قەیرانەكانی هەرێمی دەزانێت.

هـ ـ ح





ads

زۆرترین خوێندراوە

ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved