38 حاڵەتی نەخۆشی ئایدز لەهەرێمی كوردستان تۆماركراوە

کوردستان

01/12/2018‌ 819 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان ژمارەی ئەو حاڵەتانەی ئاشكراكرد، كە تووشی نەخۆشی ئایدز بوون.

خاڵس قادر وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان لەمیانی لێدوانێكی رۆژنامەوانی رایگەیاند، كە 38 حاڵەتی نەخۆشی ئایدز لەهەرێمی كوردستان تۆماركراوە.

خاڵس قادر راشیگەیاند، ئەو حاڵەتانەی تۆماركراون، زۆرینەیان لەشاری هەولێر بووە، بەڵام ژمارەكەی ئاشكرانەكرد.

لەبارەی ئامارەكانی ساڵی 2018، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند، كە لەمساڵدا شەش حاڵەت تۆماركراوە، كە سێ‌ لەهەولێرو بووەو دوو لەدهۆك بووەو یەك حاڵەتیش لەسلێمانی بووە.

هـ ـ ح